Skip to content

لە ساڵیادی ماملێدا، خەڵاتی زێرین پێشکەش بە ماڵباتی ماملێ کرا.

Hewler

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٣/٠١/٢٠٢٠ لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان و لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا، کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە لایان وەزاڕەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، کۆڕیادێک بە بۆنەی بیست و یەکەمین ساڵیادی هونەرمەندی کورد محەممەد ماملێ ساز کرا.

مەراسیمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد دواتر وتاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لەلایان مامۆستا “فەرهەنگ غەفور” و وتاری محافزی هەولێر لەلایان “بەڕێز فرسەت سۆفی” خوێندرانەوە. لە پاشان وتاری وەزاڕەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەلایان بەڕێز “سالار عوسمان” بریکاری وەزاڕەتی ڕۆشنبیری خوێندرایەوە. لە دواییدا کاک خوسرەو ماملێ کوڕی هونەرمەند محەممەدی ماملێ بە نوێنەرایەتی ماڵباتی ماملێ وتارێکی خوێندەوە و تێیدا سپاس و پێزانین خۆی پێشکەشی ئامادەبوان و بەڕێوبەراینی کۆڕیادەکە کرد.

لە بڕگەی دواتری بەرنامەکە دا وەک پێزانین لە خەبات و خزمەتی ئەو ماڵباتە بە هونەر و گۆرانی کوردی، خەڵاتی زێڕینی وەزاڕەتی ڕۆشنبیری پێشکەش بە بنەماڵەی ماملێ کرا و کاک خوسرەوی ماملێ بە نوێنەرایەتی وەری گرت.