Skip to content

مامۆستا تاهیر تۆفیق سەبارەت بە ماملێ چی گوت؟

لە فایلێکی دەگمەن و تاقانەدا، مامۆستا تاهیر تۆفیق، سەبارەت بە ماملێ ڕای خۆی دەردەبڕێت. ئەو فایلە کە لە کاناڵی فەرمی مامۆستا تاهیر تۆفیق لە هێڵی ئینستاگرام بڵاو کراوەتەوە و لە دواییشدا کاناڵی بە یادی مامۆستا محەممەدی ماملێ هەر لەو هێڵە دایناوەتەوە و دەنگدانەوەیەکی  ئەوتۆ و بەربڵاوی هەبووە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە ڕۆژنامەوان یای نیشتمان عومەر دەگەڵ ئەو مامۆستا مەزنەی کورد کردویەتی، مامۆستا تاهیر تۆفق، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ماملێ ئاوا دێتە گۆ:

نیشتمان : محەممەدی ماملێ؟
مامۆستا تاهیر تۆفیق: محەممەدی ماملێ کابرایەکی فۆلکلۆرییەکی تەواوە. محەممەد هەتا ئێستا کە لە ئێران یا لە عێڕاق، مەدرەسەیەکی یەکجار خاسە، یەعنی قوتابخانەیەکی تەواوە.
گۆرانیبێژێکی موستەقیم و ڕاست، یەکجار دەنگخۆش.

ماملێ تەقریبەن فۆلکلۆری کوردی لە وەوە مەسئولە، تەقریبەن. زۆر گۆرانیبێژێکی بەقووەتیشە. ماملێ ئینکاری ناکرێ.

سپاس و پێزانین بۆ هەردووک کاناڵ کە وا دڵسۆزانە و ماندوویینەناسانە لە هونەرمەندانی خۆیان بە خاوەن دەرکەوتوون.

بابەتی پێوەندیدار