Skip to content

«چەندم ئاخ کێشا» تازە کردنەوەی هونەرمەندی دەستڕەنگین ساسان سەمەدی

چەندەم ئاخ کێشا، ئاخی نیانی
دڵ لە دەرووندا، بۆتە بریانی
خودا بەردار نییە، بۆ پێنازانی

غەریب لە شاران، غەریب دیارن
جێگای غەریبان، گۆشە و کەنارن

ئاخۆ کام ناسۆر هاندەری هۆنەری ئەو بەستانە بووە؟ ئاخۆ چەزووی کام جیایی, ئەو هەستانەی بە لەشی شاعیردا هێناوە؟ دەبێ کام داخ لە دڵی ماملێدا مابێ کە “ئاخی بۆ هەڵکێشێ” ئەویش “ئاخی جیایی” تا هەستی بجۆشێت و ئاوازی بۆ بچرێ؟ وەڵامەکان ڕەنگە نادیار بن بەڵام تێکەڵاوکردنی هونەر و هەستی جوانی هونەرمەندان دەگەڵ ئەو حەسرەت و ئاخانە، ئەوەمان پێدەڵێ کە هونەر ڕەنگدانەوەی هەستەکانمانە کە ڕۆژانە لە جووڵە و تام و ڕەنگ گۆڕین دان.

ئەم کارەی کە کاک ساسان بۆ ئەو قەتارەی ماملێ کردوویەتی، هەڵدانەوەی قەرتماغەکانن بە تامی ئەمڕۆ. وەها جوان ڕۆ چۆتە ناو ناوەرۆک و گۆشە و کەناری بەرهەمەکە، کە لەرینی ژێی کەمانەچەکەی هاواری ئاخێکی غەریبانەی پێوە دیارە. سەرکەوتن و تەمەندرێژی بۆ کاک ساسان و گشت هاوکارانی بە ئاوات دەخوازین

هەر بژین بۆ کورد و هونەریی کوردی.

چەندم ئاخ کێشا ئاخی نیانی
چەندم ئاخ کێشا ئاخی نیانی
sasan
هونەرمەند ساسان سەمەدی

بابەتی پێوەندیدار