لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی: جەمال دەلاک
پێویست به ناساندان و پیاهه‌ڵدان ناكات بۆ یه‌كێك له ستوونه گه‌وره‌كانی قه‌تار و به‌سته‌ی كوردی ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره كاك ( محه‌مه‌دی ماملێ) یه ، به‌درێژایی ژیانی هونه‌ری خه‌رمانێك شاكاری جوانی له‌دوای خۆی پێشكه‌ش به‌گه‌نجینه‌ی هونه‌ری مۆسیقا‌و ئاواز‌و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
له‌ده‌ستپێكی كاری هونه‌رییه‌وه محه‌مه‌دی ماملێ ده‌نگ و سه‌داو چریكه‌ی به‌سۆزی سنووری ده‌ستكردی تێپه‌ڕاندووه و له‌باشووری كوردستان به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ئاشنا بوون، هه‌میشه ده‌نگی ماملێ له‌ماڵان و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی، له‌پاڵ ده‌نگی خۆشی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی ئه‌وكات ، واته ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو، هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( عه‌لی مه‌ردان ، ڕه‌شۆڵ ، سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی ، حه‌سه‌ن زیره‌ك ، مه‌لاكه‌ریم ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان و …تاد) ده‌نگی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ هاوته‌ریب بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزانه.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ زۆر به‌ده‌گمه‌ن زێد و شاره ئازیزه‌كه‌ی جێهێشتووه و، هه‌میشه ڕۆح و هه‌ست و هونه‌ره‌كه‌ی ئاوێته‌ی جوانی و پیرۆزییه‌كانی چوارچرای مه‌هاباد كردووه، هه‌روه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( حه‌سه‌ن زیره‌ك) بۆچهندجارێك هاتۆته شاری سلێمانی وچه‌ندین ئاهه‌نگی تێدا تۆماركردووه، خۆشبه‌ختانه شاری سلێمانی و دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌و شه‌ره‌فه‌یان پێ بڕاوه كه گه‌وره هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك ( محه‌مه‌دی ماملێ) سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و به‌ئازادی و بهحهسرهتێكی زۆره‌وه له‌وشاره ده‌نگ هه‌ڵببڕێ و دڵ و هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئارام و پڕجۆش و خرۆشی هونه‌ری بكات و محه‌مه‌دی ماملێ له‌و شاره‌دا مێژوویه‌ك بۆ خۆی تۆماربكات.
له‌ڕێكه‌وتی (18/11/2021) به‌سه‌ردان گه‌ڕامه‌وه زێده‌كه‌م شاری سلێمانی ، وه‌ك هه‌موو جاره‌كان دیده‌نی برای ئازیز‌و هونه‌ر دۆست كاك (شوان عه‌بدولڕه‌حمان خه‌فاف) خاوه‌نی (تۆمارگای ئۆسكار) م كرد ، دوای باس و خواس و پرسین له‌ئه‌رشیفه به‌نرخه‌كه‌ی كاك شوان باسی ئاهه‌نگێكی بۆكردم كه خۆی تێیدا ئاماده‌بووه و زۆر به‌تام و پڕ چێژه‌وه لاپه‌ڕه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌ڵده‌دایه‌وه و باسی گه‌وره هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌دی ماملێ) ی ده‌كرد ، له‌یه‌كێك له‌شه‌وه‌كانی هاوینی شاری سلێمانی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی چ حهشرێكی ده‌كرد.
فه‌رمووی : ئه‌وه‌تا نوسراوه ساڵی (1964) ، ئێمه ماڵمان ته‌نیشت ماڵی كاك مسته‌فای میرزا سه‌عید فه‌قێ مه‌حمود، كه ناسراوه به ( مسته‌فای گوڵزار) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت،ئه‌م كاك مسته‌فایه خاوه‌نی میوانخانه( ئوتێل مسته‌فا) بوو له‌به‌غداد، له‌م ساڵانه‌ی دوایی له ( له‌نده‌ن) كۆچی دوایی كرد، دراوسێ بووین و تێكه‌ڵاوی خێزانیمان هه‌بوو ، بیرمه مانگی حه‌وت وه‌رزی هاوین بوو ده‌مه‌و ئێواره هه‌ستم به قه‌ره‌باڵغییه‌ك كرد له‌ماڵی كاك مسته‌فا ، منیش چووم بۆ ماڵیان حه‌وشه‌یه‌كی گه‌وره ، له‌ناو حه‌وشه‌كه‌دا حه‌وزێكی ئاو هه‌بوو ، له‌ده‌وری حه‌وزه‌كه كۆمه‌ڵێك میوان دانیشتبوون به‌ڕاستی زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو ، كه‌وته به‌رگوێم كه ئه‌وه هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌دی ماملێ) یه كۆمه‌ڵێك مۆسیقیش له‌ته‌نیشتییه‌وه دانیشتبوون، مۆسیقا ده‌ستی پێكرد و كاك محه‌مه‌د ده‌نگی هه‌ڵبڕی و كه‌وته گۆرانی خوێندن، یه‌كێكی له‌گه‌ڵدا بوو سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌كانی بۆ ده‌سه‌نده‌وه، دواتر زانیم كه‌ئه‌وه برایه‌تی و ناوی (حه‌سه‌نی ماملێ) یه، هه‌رئه‌وه‌نده‌م زانی حه‌وشه و سه‌ربانی ماڵی كاك مسته‌فا و ماڵه دراوسێكانی هه‌مووی پڕبوون له خه‌ڵك ، پیاو ژن و كچ و كوڕ‌و گه‌نج و پیر هه‌رهه‌موویان به‌حه‌سره‌ته‌وه گوێبیستی ئه‌و سه‌داو ده‌نگه خۆشه بوون، ئاهه‌نگ به‌رده‌وامه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له‌مۆسیقا و ده‌نگی خۆشی ماملێ ئاسمان و زه‌وی گرتبۆوه‌و ئهوخهڵكهش هه‌موو به‌شداری ئه‌و خۆشی و كه‌یف و سه‌فایه بوون، له‌ناكاو له‌ده‌رگا درا ، من چووم ده‌رگام كرده‌وه، بینیم پۆلیسێكه و وتی ئه‌و قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگه ده‌نگه چییه؟ منیش ڕاسته‌وخۆ چووم كاك مسته‌فام ئاگاداركرد و هات له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كه‌دا كه‌وتنه قسه، كاك شوان له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌دا ئه‌وه‌شی باسكرد، له‌وسه‌رده‌مه‌دا بارودۆخی شاری سلێمانی له‌بار نه‌بوو به‌تایبه‌ت به‌شه‌و ده‌سه‌ڵات ڕێگری له‌خه‌ڵك ده‌كرد كه به‌شه‌و هاتوچۆ و كۆبوونه‌وه نه‌كرێت له كۆڵان و شه‌قامه‌كان، به‌هه‌رحاڵ كاك مسته‌فا كه‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاكی پۆلیس و به زۆر هێنایه ژووره‌وه، زۆر خزمه‌تی پۆلیسهكهی كرد و نانیان بۆ هێنا و وابزانم كه‌مێك پاره‌شی پێدا و پۆلیس رۆیشت و ئاهه‌نگه به‌رده‌وام بوو.
پرسیم ئایا كێ ئه‌و كاسێته‌ی تۆماركردووه؟ كاك شوان : ئه‌وه پیاوێك بوو زۆر هونه‌ردۆست بوو ، عاشق بههونهربوو ، زۆر حه‌زی له‌ئامێری ڕیكۆرده‌ر ده‌كرد به‌تایبه‌تی ( گرۆندیك) ناوی كاك (ئه‌حمه‌د) كه به ( ئه‌حه گێژی قه‌ساب) ناسراو بوو ئه‌وشه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگه كاك ئه‌حمه‌د تۆماری كرد، (ئه‌حمه‌د فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د_ ئه‌حه گێژی قه‌ساب ، له‌ساڵی 1927 له‌سلێمانی له‌دایكبووه و له‌ساڵی 1981 له‌سلێمانی كۆچی دوایی كردووه، وه‌ك پیشه ئه‌م پیاوه قه‌ساب بووه، به‌ڵام كه‌سێكی زانا و هونه‌ردۆست و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خولێكی تۆماركردن ببینێ، به‌حه‌زو خولیایه‌كی زۆره‌وه عاشقی هونه‌ر و ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان بووه ، چه‌ندین ئاهه‌نگی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌كی له‌ساڵی 1967 تۆماركردووه ، ج،د)
سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌ندانی ژەنیار پرسیارم كرد ، كاك شوان كه‌ڤه‌ری كاسێته‌كه‌ی نیشاندام ، ناوی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر بوو :
- هونەمرەند قادر دیلان
- ولیەم یوحەننا
- بەهجەت شەریف سەعاتچی
- نەجاتی عەبدە
- حاتەم سەعید ئەحمەد ، ناسراو بە حاتەمە ڕەش
كاك شوان ئه‌و كاته ته‌مه‌نی (14 بۆ 15 ساڵ) بووه ،
گه‌ڕان به‌دوای زانیاری زیاتر ..!
دوای وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه له‌كاك شوان و مێژووی ئه‌و ئاهه‌نگه پڕ چێژه هونه‌رییه بۆ باس كردم ، منیش كه‌وتمه ووردبوونه‌وه له‌و مێژووه، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگه له‌هاوینی ساڵی (1964) له‌شاری سلێمانی تۆماركرابێت، كه‌واته ژه‌نیاری ئامێری (كه‌مانچه_ ڤیۆلۆن) هكه هونه‌رمه‌ند ( قادر دیلان ) نییه، چونكه هونه‌رمه‌ند قادر دیلان له‌ڕێكه‌وتی ( 24/6/1962) به‌یه‌كجاری شاری سلێمانی و كوردستانی به‌جێهێشتووه‌و گه‌شتی بۆ وڵاتی ( چیك) كردووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرسیارم له‌مامۆستا و هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) ئه‌ویش وتی ئه‌وه قادر دیلان نییه ، دواتر هانام برده به‌ر كاك ( دلێر كوڕی هونه‌رمه‌ند نه‌جاتی عه‌بده) كهپرسیار له‌باوكی بكات سه‌باره‌ت به‌ساڵی تۆماركردنی ئه‌و ئاهه‌نگه و ئه‌و ژه‌نیاره كێیه ،له‌وه‌ڵامدا له‌زاری باوكییه‌وه ئه‌وه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه كه‌ئه‌و ئاهه‌نگه ماڵی كاك مسته‌فایه به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵه‌كه‌ی بیرنه‌ماوه ..؟!
دواتر هانام برد بۆ برای ئازیز كاك ( وریای ماملێ) كوڕی گه‌وره هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ، تا بزانم به‌ڕێزیان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگه نییه..؟! به‌ڕێزیان لوتفیان نواند و پێی ڕاگه‌یاندم كه زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی نییه ، به‌ڵام بهڕەحمهت بێ باوكی چه‌ندجارێك وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی خۆش باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ شاری سلێمانی و هه‌میشه به‌شه‌وق و زهوقێكهوه باسی له‌هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی كردووه و هه‌میشه قسه خۆشه‌كانی هونه‌رمه‌ند ( شه‌وكه‌ت ڕەشید) ی بۆ گێڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام كاكه وریا وه‌ك به‌ڵگه (2) دوو وێنه‌ی بۆناردم كه هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی شاری سلێمانی له هاوینه‌هه‌واری سه‌رچنار گرتوویانه ، له‌پشتی یه‌كێك له‌وێنه‌كان نوسراوه ( بۆیادگار، ئه‌م وێنه‌یه له‌سه‌رچنار گیراوه به‌مێژووی 17/7/1964 مانگی تموز ڕێكه‌وتی هه‌ینی سه‌عات 6:5 ئێواره له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ی ماملێ گۆرانیبێژ ،،،، واژۆیهكیش كراوه)
به بینینی وێنه‌كان زۆر خۆش حاڵ بووم ، زۆر ئه‌رشیفێكی ده‌گمه‌ن و به‌نرخ بوو له‌لام ، لێم ڕوانی له‌هه‌ردوو وێنه‌كه‌دا كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی ( مامۆستا عیزه‌ت عه‌زیز مه‌لا ڕەحیم) له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملێ وه‌یه ، بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان له‌ڕێی ( ماسنجه‌ره‌وه) له‌ڕێكه‌وتی ( 16/12/2021) هانام برد بۆ برای ئازیز و دووره وڵات كاكه ( حه‌مه عه‌زیز) ی شاعیر برای مامۆستا عیزه‌ت، به‌سوپاسێكی زۆره‌وه ، كاكه حه‌مه عه‌زیز بۆی نوسیبووم ( تاكو ته‌را لێیان ده‌ناسمه‌وه ڕەوانشاد (مامۆستا عیزه‌ت و ماملێ) كراس سپییه‌كه ڕەوانشاد ( بەكری دۆندرمه) كاك ( شه‌ریفی حه‌مه ڕەش) كاك ( حەكیم باڕۆیی) و كاك ( ساڵحی كەریمی جانە) .
هونەرمەند محەمەدی ماملێ تەنها یەك جار هاتۆتە شاری سلێمانی ئەویش ساڵی (1964) لەو سەردانەیدا كە لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەولەوی كاری هونەری ئەنجام داوە ، ئەوەندەی پرسیارم كردووە و زانیاریم هەبێ تەنها (3) كاسێتی تۆماركردووە، یەكێك لەوئاهەنگانە لەگەڵ هونەرمەند (ئەحمەد شەماڵ) بووە، ئەمڕۆ رێكەوتی (23/1/2022) هاوكات ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونەرمەند محەمەدی ماملێ ڕۆحی شادبێت ، لەڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیم كرد بە كاك ( كاوە كوڕی كاك محەمەدی حاجی سەعید خاوەنی تۆمارگای خەیام لەسلێمانی ، پێی ڕاگەیاندم وتی كاسێتێكی كاك محەمەدی ماملێ مان هەیە كە هونەرمەند (حەمە ساڵح دیلان) دوو گۆرانی پێكەوە دەخوێنن) ، هاتنی هونەرمەند محەمەدی ماملێ بۆ گەرمێن ئەویش لەڕێی شاری (قەڵادزێ) یەوە هاتووە سەرەتا بەتەنیا بووە ، دواتر ڕەوانشاد كاك (حەسەنی ماملێ) هاتووە ،لەو ئاهەنگەی ماڵی كاك مستەفا دا هونەرمەند (حەسەنی ماملێ) سەربەندی گۆرانییەكان بۆ كاك محەمەدی برای دەسەنێتەوە،
لێرەدا پێویستە یادەوەرییەكی هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیار (سەلاح ڕەشید) بێنمەوە یاد كە لەڕێكەوتی ( 8/3/2019) لەچایخانەی شەعب لەخزمەتیدا بووم و ئەو یادەوەرییەی بۆگێڕامەوە كەتایبەتە بە هەردوو هونەرمەند (محەمەد و حەسەنی ماملێ) ، زۆر بەسەرسامیی و بەشەوق و هەسێكی هونەری پرچێژەوە ئەو یادەوەرییەی بۆباس كردم ، بەڵام دیاربوو بەتەواوی ساڵەكەی لەیاد نەمابوو (لەناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی پێشوو بوو ، شەوێك لەم خوارەوە لە كۆڵانێكی باریك (مەبەستی خوار چایخانەی شەعب بوو واتە بەرەو ئەسحابەسپی _ ج،د) لەمالێك بانگەێشت كرابووین من و كاك شەوكەت ڕەشیدی برام بە ڕەحمەت بێت، كاك محەمەدی ماملێ بیستبومان كە هاتووە و پێشتر بەخزمەتی گەیشتبووین ، بەڵام ئەو شەوە كاك حەسەنی براشی تازە هاتبوو ، وەڵڵا كۆڕ گەرم بوو بە مۆسیقا و گۆرانی ، هەردوو برا بەدەنگە خۆشەكەیان هەموومانی سەرسام كردبوو، ئەوەندە بەچێژ و زەوقەوە گۆرانیان ئەوت، لێمان تێك دەچوو بۆمان ئەوە دەنگی كامیانە ، ئەوەندە تۆنی دەنگیان لێك نزیك بوو هەندێك جار بە تێكستەكەدا جیا دەكرانەوە، بەڕاستی شەوێكی خۆش بوو هەمووی گۆرانی و مۆسیقا و خەندە بوو، كاك محەمەدی ماملێ زۆر كاك شەوكەتی برامی خۆش دەویست و چێژی لە قسەخۆشەكانی كاك شەوكەت ڕەشیدی برام وەردەگرت) .
لێرەدا پرسیارێك سەرهەڵدەدا ، هونەرمەند محەمەدی ماملێ ، تەنها یەكجار تەشریفی هێناوەتە شارەكەی شێخی نەمر و دیلان و گۆران ….تاد ، دەبێت ئەو هۆكارە چی بووبێت ؟؟
دوو بۆچوونم دەست كەوت ، یەكێك گوایە كە گەشتەكەی بۆ گەرمێن و شاری سلێمانی تەنها بۆسەردان و بینیی شاری قەڵادزێ و سلێمانی بووە ، بەڵام بۆچوونی دووەم كە پەسەند و دروستە ، ئەوەیە كە هونەرمەند محەمەدی ماملێ بۆ ڕزگاركردنی گیانی خۆیی و نەكەوێتە بەردەستی ساواك ، چونكە لەو ساڵەدا ڕۆژهەڵاتی كوردستان كەوتۆتە بەر زەبرو زەنگی کاربەدەستان و پیاوانی ساواک و، گرتن و زیندانیكردن و ڕاوەدونانی تێکۆشەران و دڵسۆزانی کورد بە تایبەتی ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ، هونەرمەند محەمەدی ماملێ ێش یەكێك بووە لە دڵسۆزان و هەوادارانی حیزبی دیموكرات و گومانی لەخۆی هەبووە و لەترسی ئەوەی بەر ئەو شاڵاوە نامرۆڤانەیە نەكەوێت و دەستگیرنەكرێت ، بەباشی زانیوە بۆ پاراستنی خۆیی و بنەماڵەكەیی و هاوڕێكانی ، شاری مەهاباد بەجێ بەێلێ ڕوو لە گەرمێن بكات بۆ ماوەیەك بۆ شوێنە وونی تا گومانی لەسەر بڕەوێتەوە ڕوودەكاتە شاری سلێمانی ، بۆپشت ڕاستكردنەوەی ئەو بۆچوونەی دووەم ، برای ئازیزم كاكە حەمە عەزیزی شاعیر لەوڵاتی كەنەداوە، دوای ئاماژەدان بە ناوی كەسایەتییەكانی ناو دوو وێنەكە ، ئەو ڕاستیەشی بۆ دركاندووم و دەڵێت ( ڕەوانشادی برام مامۆستا عیزەت بۆی گێڕاومەتەوە ، ئەودەمە هونەرمەند محەمەدی ماملێ قاچاغ بووە لەحكومەتەكەی ( ڕەزاشا) بەتۆمەتی پەیوەندی بە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، ئەویش بۆ خۆقوتاركردن لە بڕیاری دەستگیركردنی هاتبوو بۆشاری سلێمانی ، كەسێكی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیشی لەگەڵدا بوو ئەویش قاچاغ بوو ، كاك شەریفی حەمەڕەش كەلە هەردوو وێنەكەدا بوونی هەیە ، هاوڕێی و دۆستی ماملێ بووە ، هەرئەویش ئەو دانیشتنەی لەسەرچنار بۆ سازكردبووین.
هەرسەبارەت بەو شەو ئاهەنگەی ماڵی كاك مستەفا كە هەردوو هونەرمەند و برا (محەمەد و حەسەنی ماملێ) نەشئە و شادی و خۆشییان بە ئامادەبووان و ئەو خەڵكەی كۆوەبوو لەدەنگی هونەرمەندان ،مەبەستم بوو كە بزانم ئەو ژەنیاری ئامێری كەمانچەیە كێیە ئەوشەوە بەشداربووە ، تا گەیشتمە ئەو زانیارییە ، ئەو هونەرمەندە (هادی عەنبەر) بووە ،،،
خوێنەران و شەیدایان و هۆگرانی دەنگ و هونەرو كەسایەتی گەورە هونەرمەند (محەمەدی ماملێ) ئەوەی من مەبەستم بووە لەم نوسینە ، جا ئەگەر پەسەندبێت لەلای ئێوەی ەێژا ، تەنها بۆئەوەیە هەموو كارێكی هونەری ، كە هونەرمەندانی بەئەمەك و دڵسۆزی گۆرانی و ئاواز و مۆسیقای كوردی ڕەنج و زەحمەتیان لەگەڵدا كێشاوە ، دڵنیام لەپشتی هەركارێكەوە چیرۆكێك هەیە ، با هەموومان پێكەوە قۆڵی لێەهڵماڵین و بەدوای ووردەكاری و ڕاستییەكاندا بگەڕێین ، تا ڕەنج و ماندووبون و زەحمەتی خۆنەویستانەی هونەرمەندانی دەنگبێژ و مۆسیقاژەنانی نەتەوەكەتان بەهەدەر نەڕوات و بە ئەمانەتەوەئەو مێژووە جوانە لێوان لێوە لە ڕاستگۆیی و دلسۆزیی و بێ بەرامبەر بە ماڵی دنیا كۆبكەینەوە و بیان كەینە دیكۆمێنت و بیخەینە سەرخەرمان و گەنجینەی بەنرخی ەونەرییان .
لەم ساڵیادەدا دروود و سڵاو بۆ گیانی پاك و گڵكۆی پیرۆزی هونەرمەند ( محەمەدی ماملێ) و هونەرمەندانی نەتەوەكەم بەگشتی یاد و یادەوەرییان هەموو كات بەرزو بەڕێز و پڕ شكۆبێت.
جەمالی دەلاك 23/1/2022 هەولێر