لە دایکبوونی مامۆستا ماملێ وەرچەرخانێکی گەورە لە کلتوور و رەسەنایەتی کوردستان کۆی هەموو دیمانەکان و نووسینەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە ماملێ کەسێکی نەتەوەیی بوو و هیچکات خۆی لە نەتەوەکەی و ئازارەکانیان بەدوور نەگرتووە.
بۆ لەدایکبوونی ئەستێرەی گەشی کوردایەتی و سۆزی ناخی نەتەوەکەی سەساڵ تێدەپەڕێت بەڵام مامۆستاماملێ وەکو رۆحی یاخیبووی خانی و لاوێچیک لە سۆفیگەری وەفایی و مشتێک لە خاکەڕایی پێشەوای تێکەڵ بە تۆمارێک لە شانازییەکانی ئەردەڵان و تاقوەسان کردبوو و لە موکریان مانیفێستی یەکبوون و کوردبوونی بەرجەستە دەکردەوە. مامۆستا محمد ماملێ لە ھزر و کردەوەدا نەتەوەیی بوو. ڕێزی لە ھەر تاکێکی کورد بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕادەی دارایی و زانایی و ڕەچەڵەکی دەگرت. کوردستانی بوو و ئەڤیندارانی کۆڵنەدەری ڕێبازی نەتەوەیی لای ئەو زۆر خۆشەویست بوون. ھەرکات پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەی لە ھەر شوێنێک دەکرد. یەک لە جوانترین کۆرپەکانی بە ناوی گیانبەخت نەجات ماملێ دەگەڵ کۆمەڵێک لاوی بێتاوانی دیکەی شاری مەھاباد ئێعدام کران. ھەر چەند کە ئەو ھیچکات گەرەکی نەبوو لەدەستدانی گیانبەخت نەجاتی کوڕی بپەژرێنێ، بەڵام ماملێ سەرەڕای خەم و کەسەریی زۆر، لە بەرامبەر سیستەمی داگیرکەری ئێران نەچەمێوە و ھیچ بایەخ و شرعییەتێکی بەو حکوومەتە دژە مرۆڤییە نەدا. ئەو ھیچکات ئامادە نەبوو کە لەسەر تێلێویزیۆنی ئەو حکوومەتە دۆگماتیستە گۆرانییەک بخوێنێ و ھەر بۆیە لە دڵی نەتەوەکەیدا ماوە.هەرساڵ کۆچی سووری مامۆستاماملێ نیشانی داوە هەر زیندووە، مامۆستا ماملێ گەوهەرێ بۆ میللەتێکی بێ دەوڵەت قەتماخەی برینی ئاهەنگەکانی ئەو توانی زامی ئەو نیشتمانە بدرکێنێ کە ساڵهایە جەستەی سووری کۆچی ئەو ئێستاش دەیهۆنەوە و رێگای ئاکار و ئەخلاق و بەرەنگاریی لە نیشتمانە،
لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قەتارێ یادم بکەن یادی منی دوور وڵات یادی منی ڕێبواری ڕێگەی خەبات یادی منی بێبەش لەخۆشی و شادی یادی منی سەودا سەری ئازادی

بەڵام هونەری بەرگری مامۆستا ماملێ هەمیشە نەک سەنگەرەکانی بەرگری چۆڵ نەکردووە، بگرە بەردەوام رووەو پێشەوە هەنگاوی ناوە. مامۆستا ماملێ ھەر لە سەردەمی لاوییەوە وەک ھونەرمەندێکی ئازادیخواز و پڕلە هەستی رەسەنایەتی دەرکەوتووە و بەپێی ئەرکی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی، خۆی پێگەیاندووە.لە سەخترین قۆناخەکانی ژیاندا، وەک بولبولێکی ئەویندار، سەری لە ھەموو ھەوار و کوێستانەکانی کوردستان داوە و مزگێنی شادی و ئازادیی بۆ ڕێڕەوانی ئەوین ھێناوە. لە ڕۆژانی خۆشیدا بە بەستە و گۆرانی، بەزم و کۆڕی ھاوقەتارانی ڕازاندووەتەوە و لە ڕۆژانی تەنگانەشدا بە قەتار و لایە لایە و نیشتمانی لاواندووەتەوە. مامۆستا ماملێ تەنیا گیانبازی نەتەوەکەی بوو. یەکێک لەو خەباتکارانەی هونەری کوردی بووە کە بە درێژایی تەمەنی بۆ چرکەیەکیش سەنگەری بەرگریکردن لە نەتەوەکەی چۆڵ نەکرد و هەمووکات لە دڵی میللەتەکەیدا ژیا و ناوی و یادی هەرمان .
هیوا ساعیدی
هیوا ساعیدی