کوردی – ئازەری
محەممەد ماملێ و مەشەدی مەمەدی تارژەن
لە زۆربەی گۆرانییەکانی ماملێ، دەنگی تار و کەمانچەیەکی دەبیسین. ئەو دوو سازە بوونەتە پێناسەیەک بۆ گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێ. تارەکە کەسێک بە ناوی [مەشەدی مەمەد] و کەمانچەکەش کەسێک بە ناوی [ئیسلام] دیانژەنی. مەشەدی مەمەد [بەداخەوە کەس ناسناوەکەی نازانێ]، مرۆڤێکی هێدی و هێمن و لە هەمانکاتیشدا زۆر هونەرمەند و شارەزا بوو لە کاری خۆیدا. هونەرمەند امملێ یەکجار زۆری خۆشدویت و ڕێزێکی ئەوتۆیان بۆ قاییل بوو. لەو فایلە دەنگییەدا کە بۆ یەکەمجارە بڵاوی دەکەینەوە، تێیدا هونەرمەند محەممەدی ماملێ مەقامێک پێششکەش دەکات و مامۆستا مەشەدی مەمەدیش هەم تار دەژەنێ و هەم بە زمانی ئازەری و بە مەقامێک، بەشداری دەکات. ئەوە تەنیا دەنگێکە کە لەو هونەرمەندە ئازەرییە بەجێ ماوە. و ئێمەش وەک وەفایە بۆ گشت ئەوهەموو زەحمەتەی بۆ گۆترانی و هونەری کوردی کێشاوێتی، پێشکەش بە ئێوەی ئازیز دەکەین. ڕووحیان شاد و یادیان بەخێر بێ.


