Skip to content

ئاڕشیوی زیندوویاد سەید ئەحمەدی سەید خزری

.ئاڕشیوی زیندوویاد سەید ئەحمەدی سەید خزری

هەروەک ئاگادارن ماملێ و هونەرمەندانی سەردەمی ئەو، لە ڕۆژگارێکدا دەژیان کە زۆر لەگەڵ سەردەمی ئێمە جیاوازییان هەیە. ئەوان لەوپەڕی دەستکورتیددا کاری هونەرییان دەکرد. نە ستۆدیۆ، نە ئینتێرنێت، نە ژیری دەستکرد و کەرەسەی باشی تۆماری دەنگ، بوونیان نەبوو. زۆربەی گۆرانییەکانی ماملێ لە ماڵە دۆست و هاوڕێکانی، یا لە زەماوەند و بۆنەکان بە ساکارترین کەرەسە کە پێیاندەگوت (زەبت یا دەستگای کاسێت) تۆمار کراون.  
یەک لەو دۆست و هاوڕێ خۆشەویستانی ماملێ کە بە دەیان شەویان بەیەکەوە ڕۆژ کردۆتەوە، بەڕێز کاک سەید ئەحمەدی سەید خزری بوو کە ئاڕشیوێکی باشی لە دەنگی هونەرمەند محەممەدی ماملێی لای خۆیان پاراستبوو. زۆر بەداخەوە سێ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دواییان کرد. کوڕی زیندوویاد کاک سەید ئەحمەد، واتە کاک بابەک سەید خزری، لە کارێکی کوردانە و جوامێرانە و نەتەوەییدا، ئەو ئاڕشیوەی لە رێگای ناوەندی ماملێوە پێشکەش بە گەلی کورد کرد. ئێمە وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە کاک بابەک، بەڵێن و هەوڵ دەدەین کە کار لەسەر کاسێتەکان بکەین و دڵی هەوادارانی هونەر و ماملێی پێ خۆش بکەین. سپاس لە کاک بابەک و ڕۆحی کاک سەید ئەحمەد شاد.

Ahmadjpg
سەید ئەحمەد ٣
سەید ئەحمەد ١
سەید ئەحمەد ٢

بابەتی پێوەندیدار

تۆمارێکی بەنرخ. محەممەد ماملی، خانە ماملێ و عەلی حەسەنیانی