Skip to content

شەویادێک بۆ ماملێ لە سەردەشت

سامان شۆکە
هەموو ساڵێک کە یادی ماملێ نیزیک دەبێتوە چەشنە ژان و برکێک دەمگرێ. پێم خۆشە شتێک بکەم کە ویژدانم ئاسوودە بێت و بەرۆکم بەربدات. ساڵانی پێشتر دەچووم بۆ سەرگڵکۆی ئەم هونەرمەندە و دیدارم لەگەڵ تازە دەکردەوە یا دەچوو سەرداڵی ماڵیانم دەکرد و لەناو شوێنی حەسانەوی چەندین ساڵەی ماملێ‌دا هەناسەم دەکێشا و دڵم لێیدەدا.
ئەمساڵیش ویستم کوڵی دڵ و ژان و برکم دامرکێم و لە پرتەوبۆڵەی ویژدانم دەربێم. بۆیە بە شێوەیەکی جیاواز پاش ڕاوێژکردن بە چەند هونەرمەندێکی شارەکەم، بڕیارمان دا کە لە ماڵی خۆمان شەویادێک بۆ مامۆستا ماملێ ساز بکەین و یادی ئەم هونەرمەندە مەزنە بە خۆشیی بکەینەوە.

لەم شەوەدا بەشیک لە هونەرمەندانی بەهەڵوێستی شارە جوانەکەی سەردەشت بە خوێندنەوەی شێعر، گێڕانەوەی بیرەوەی و چرینی چەند گۆرانییەکی مامۆستا ماملێ بەشدار بوون و شەوەکەیان گەشاندبۆوە.
لەکاتێکدا کە بە وتە جوانەکانیان چەند لایەنیکی کۆمەڵایەتی، هونەری و نەتەوەیی مامۆستا ماملێی بۆ شی کردینەوە، هونەرمەند سەید عەلی سەردەشتی بە چەند گۆرانییەکی خۆش ئەم یادەی زیاتر بۆ ڕازاندینەوە.

لە ناوئاخنی باسەکاندا پڕژاینە سەر باسی هاوژینی بەڕێزی مامۆستا ماملێ، واتە ئامینە خانم کە لە پاراستن و گەشەکردنی کەسایەتی هونەری مامۆستا ماملێ دا کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە. بڕیار وابوو کە ئامینە خانم بەشداری ئەم شەویادەمان بێت، مخابن بە هۆی ناساخییەوە نەیانتوانی بەشدار بن، بەڵام بە تەلەفۆن چەند وتە و بیرەوەری لە مامۆستا ماملێ بۆ باس کردین.

زۆر سپاس بۆ هونەرمەندانی شاری سەردەشت و هەموو ئەم بەرێزانەی لە شەویادی ماملێدا میوانمان بوون و کۆڕەکەیان بۆ ڕازاندبووینەوە.

سامان شۆکە

سەردەشت

100
101
102
103
104
105
106

٥ی ڕێبەندانی ٢٠١٥

بابەتی پێوەندیدار