نووسینی: خالید محەممەدزادە
ماملێ هەر دەنگ و ئیستاتیكای هونەری نیە، هیندەی ئاوێنەی مێژووی دوێنێی ئێمەیە بە زمانی هونەر
لە راستیدا ئەستەمە لە ماملێ تی َ بگەین تا وەفایی و هێمن و هەژار نەخویًنینەوە. ئەستەمە لەم دەنگە سێحراوییە تێ بگەین تا میّژووی موكریان نەخوێنینەوە
تەنیا بە تێگەیشتن لە رۆحە كۆچكردووەكەی وەفایی و ناڵەی جودایی هێمن و بۆ كوردستانەكەی هەژارو و “ئەو گولەی كە مەشهوری گشت عالم بوو”ە لە گەورەیی ماملێ و قوتابخانەی ماملێ تی دەگەین.
لە راستیدا ناكری گوێ لە ماملێ بگرین بێ ئەوەی سەید كامیلی ئیمامی و حافز مەهابادیمان خویندبێتەوە
ماملێ تەنیا قافیە رەدیف ناكات بۆ ئەوەی بەندەكانی یەك بگرنەوە، بەڵكوو ئەو هونەریانە مێژووی سیاسی وڵاتەكەمان بو دەگێرێتەوە. ئەگەر هێمن و هەژار بە شێعر كۆمارمان بۆ دەگێڕنەوە / ماملێ بە دەنگەكەی
كۆمارمان بۆ دەنەخشێنێ
هەربۆیە تێگەیشتن لە ماملێ پێویستی بە رۆشنبیرییەكی گەورەو پاشخانێكی فراوان لە خویندنەوە هەیە
خالید محەممەدزادە