Skip to content

ڕادیۆ گەلی کوردستان میواندارێتی لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ کرد

تۆڕی میدیایی “گەلی کوردستان” بنکە لە سلێمانی، یەک لەم دەزگا مێدیاییانەیە کە بەردەوام سەرنجی تایبەتی بەخشیوەتە بواری هونەر و پرسە جیاوازەکانە ئەم ڕەهەندەی خستۆتە بەر باس و ڕاڤە. بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام بەشوێن چالاکییە هونەرییەکان دا دەڕوات و  هەر جار مایک پێشکەشی هونەرمەندێک یا چالاکێکی ئەم بوارە دەکات تا هزری خۆیان بێننە زمان و لە چالاکییەکانیان بدوێن.
ئەم جارەیان لە ڕێکەوتی ١٣/٠٢/٢٠١٧ بەرنامەی (لە ڕۆژهەڵاتەوە) کە زیاتر دەڕوانێتە پرسە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بوو بە خانەخوێی “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”. لەم بەرنامە یەک کاتژمێرییەدا بە تێر و تەسەلی کار و چالاکییەکان هەروەها، هەنگاوەکانی داهاتووی ئەم مەڵبەندەیان تاووتوێ کرد. پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و خاوەن ئەزموون، ڕێزدار “خالید محمدزادە” میوانداریی هەریەک لە بەڕێزان “ئیبراهیم ئەحمەد” وەک نوێنەری مەڵبەندی هونەریی ماملێ و کاک چیا ماملێ کوڕی هونەرمەند محمد ماملێ بوو.

لێرەدا سەرنجی ئێوە میوانانی ماڵپەڕەکەمان بۆ ناوەرۆکی ئەم بەرنامەیە ڕادەکێشین و سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەشی سەرجەم کارمەندان و ستافی تۆڕی مێدیای گەلی کوردستان دەکەین کە ئەم کاتەیان بە ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ بەخشی.

بەرنامەی لە ڕۆژهەڵاتەوە – پێشکەشکار خالید محەممەدزادە
2017-15-2-17-07-24
لە ڕاستەوە: ئیبراهیم ئەحمەد، خالید محەممەدزادە و چیا ماملێ

بابەتی پێوەندیدار