Skip to content

بۆ یەکەمجار گۆرانی “کەتان کەتانە”ی مامۆستا عەلی مەردان بە دەنگی هونەرمەندان عەزیز شارووخ و محەممەد ماملێ

بۆ یەکەمجار بڵاو دەکرێتەوە.

“کەتان کەتانە”ـەکەی مامۆستا “عەلی مەردان” بە دەنگی هونەرمەندان “عەزیزی شارووخ و محەممەد ماملێ”.

لەم تۆمارە دەنگییە دا کە بۆ یەکەم جار لە لایان “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”ـوە  بڵاو دەکرێتەوە، دەردەکەوێت کە هونەرمەندان شارووخ و ماملێ لە دانیشتنێکی خۆماڵییانە  دا کە لە نیوەی یەکەمی دەیەی هەشتاکانی زایینی دا بە هاوکاری هونەرمەند محەممەد ناهید (سەروان ناهید) بە ژەنینی سازی بەرقی (سازی ئێلێکترۆنیک) چەند گۆرانییەک و مەقامێک پێشکەش دەکەن.

بە هۆی ئەوە کە ماکی ئەم گۆرانییانە لەسەر کاسێتن و تا ڕادەیەکی زۆر چۆنییەتییان لاواز بووە، وەک دەسپێک ئەو گۆرانییەمان بۆ ڕزگار کراوە و لێرە دا پێشکەشتانی دەکەین.

دیارە ئەم دانیشتنە لە دۆخێکی یەکجار هەستیارلە باری ئاسایشییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە کە بەهۆی هاتنە سەرکاری کۆماری کۆنەپەرست و داعشی ئیسلامی ئێران، هەرچەشنە کەرەسەیەکی موزیک و هەر جۆرە هەوایەکی هونەری، بڤە بوو و هونەرمەندان بەرەوەڕووی گەورەترین گرفت و بێڕێزی دەکرانەوە. بۆیە دانیشتنەکان لەوپەڕی بێدەستەڵاتی و نەبوونی ژەنیار و بە ساکارترین کەرەسەی تۆمارکردن بەڕێوە دەچوون.

دیارە لە دۆخێکی وەها دا ئێوە گوێگرانی بەڕێز، لە کەم‌وکوڕییەکان دەبوێرن و ئەم تۆمارە دەنگییە وەک دانیشتنێکی ئاسایی پێناسە دەکەن.

بە سپاسەوە

مەڵبەندیی هونەریی ماملێ

کەتان کەتانە – ماملێ و شارووخ

بابەتی پێوەندیدار