Skip to content

نەورۆزانە

دەڤەری موکریان پڕپیت و بەرە لە وێژە و چاند، بەحری شێعرە و گوڵزاری وشە، مەکۆی هۆزانان و بستووی هونەرە.

ناکرێ لە ئەدەب و هونەری ئەم دەڤەری بدوێن و مامۆستا “خاڵەمین بەرزنجی” هەڵبوێرین.
ڕۆڵ و قورسایی بەڕێزیان چ لە ئاستی ئەدەبی و چ لە سۆنگەی سیاسییەوە بەرچاوە و هەردەم چەشنی سەربازێکی ون و ئاشکرای ئەم خاکە، لە تێکۆشان بووە و زیبک و زاکوونی بۆ کۆمەڵگای خۆی، وێردی زمانانە.

بە خۆشییەوە هەواڵمان پێگەییشت کە بەشێک لە سەربووری و شێعرەکانی مامۆستا خاڵەمین بەرزنجی، لە کۆی پەڕتووکێک بەناوی “بیرەوەری” لەلایان ڕێزدار دوکتور عەزیز بەرزنجی، کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا خاڵەمینەوە، کاری پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی بۆکراوە کە بەڕێزیان پەڕتووکێکی بۆ “مەڵبەندی هونەریی ماملێ” کردۆتە نەورۆزانە.

ئێمە لەو مەڵبەندەوە، ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستیمان ئاڕاستەیان دەکەین کە ئێمەیان لەم مەڵبەندە بە شایان زانیوە و لەیادیان بووە.

ئەم دێڕانە تەنیا بۆیادکردنەوەیەکی بچووکی مامۆستای ئەدەب و جوانی مامۆستا “خاڵەمین” و وەک سپاس و پێزانینێکی ئەمەکدارانەش لە بەڕێز دوکتور عەزیز بەرزەنجی نووسراون و لە داهاتوویەکی نیزیک دا  بەهۆی گرینگی باسەکە، بابەتێک لەسەر هۆنراوەیەکی مامۆستا “خاڵەمین بەرزنجی” ئامادە دەکەین کە بۆ “محەممەد ماملێ” هۆنیویەتەوە.

سپاسی گەرمی ئێمەتان پێشکەش بێت دوکتور عەزیز بەرزنجی

مەڵبەندی هونەریی ماملێ
29/03/2018
١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧

بابەتی پێوەندیدار