Skip to content

دیزاینی نوێ و تازە بوونەوەی ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ

هونەرمەند فاروق قوبادی

هۆگرانی هونەری ڕەسەنی کوردی و ئەویندارانی دەنگی ماملێ ئاگادار دەکەینەوە، لەمەودوا ماڵپەری فەرمیی ماملێ بە هیمەت و تێکۆشانی نیشتمانپەروەر و هونەرمەندی لێزانی بواری وێب، کاک فاروقی قوبادی بە دیزاینێکی نوێ و مودێرن دێتەوە خزمەتتان.  کاک فاروق وەها شارەزایانە و هونەرمەندانە ماڵپەڕەکەی داڕشتۆتەوە تا لە ئاست ویست و خواستی ئێوە میوانانی هێژا بێت.

لە ماڵپەڕە تازەکەماندا کۆمەڵێک کەرەسەی تازە بەکار هاتووە کە یارمەتیدەری میوانان دەبێ تا بە هاسانترین شێوە بابەتی دڵخوازی خۆیان بدۆزنەوە و سودی لێ ببینن.  

لە ماڵپەڕەکەدا گرینگییەکی زۆر بە بەکارهێنەرانی مۆبایل دراوە تا بە هاسانترین شێوە چێژ لە بڕگەکانی ببینن.  ئەو داڕشتنەوەیە بە هەمان شێوە بۆ ئایپەد و کامپیوتێر لەبار و بەردەستە و کارکردنی خۆشە.

گۆرانییەکان لەسەر پیتی ئەلف‌وبێ داندراون و دەتوانن گۆرانییەکان لە ڕووی پیت بدۆزنەوە.

ئەو خاڵانە و کۆمەڵێک بڕگەی تازە تر لە ماڵەپڕەکەدا ئامادە کراون کە ئێوەی هێژا دەتوانن کاتێک سەردانی ماڵپەڕەکەتان کرد، بیانبینن و کەڵکی لێوەرگرن.

ئێمە وەک مەڵبەندی هونەریی ماملێ سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کاک فاڕوقی قوبادی دەکەین کە بە مشوور و ڕۆحسووکییەکی بێهاوتا، بە ئەخلاقێکی کاریی و بە ویژدانەوە عارەقەی لەسەر ئەو ماڵپەڕە ڕشت و ئەمەکی بۆ دانا. لە ناخی دڵەوە سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین نمونەی وەک کاک فاروق لە کورددا زۆر بێت.
تکایە لە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان بێبەریمان مەکەن و ماڵپەڕەکە بە ئی خۆتان بزانن.
هەر بژین و سەرکەوتوو بن.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ

١٨/٠٥/٢٠٢١

بابەتی پێوەندیدار