نووسینی: عەبدوڵا وەیسی
زۆرن ئەو کەسانەی کە بەنێوی پیرۆزی ماملێ هاتوونە سەر شەقامی شاری نێویان. کەمن ئەو کەسانەی لەو شەقامە، لە نێو پایتەختی دڵ یان یەکەم شەقامیان نا ماملێ، لە کوێی دەریای هــورنەری کوردی یە ؟!
زۆر کتێب و پەرتووک لەسەر ماملێ نووسراون. توێشەبەرەی هونەری ماملێ، یادی بەخێر ، بازی بێریان ، زۆر کتێب و نامیلکەی چوکە چوکەش !
بەڵام هەتا ئەو ساتە ، بازی بێریان باشترین سەر چاوەی ڕاستی هونەری ماملێیە، هەرچەند نووسەری کتێبی بازی بێریان لە بێ ئیمکاناتی، دوورە دەستی ئەو کتێبەی نووسیوە، بەڵام سەرچاوەی کەڵک وەرگرتنی، تەنیا دەنگە ڕەسەنەکەی ماملێ، لە ڕێگای گوێ گرتن بووە!
لە کتێبی سمایلی ماملێ دا هەڵەکان زیاتر دیارن، کە ناکرێ برازای ماملێ هەڵەی هێندە زۆر و زەق بکات، لە کتێبی هیوا قارەمانی دا لە چەند جێگا مافی شۆڕشگێڕبوون لە ماملێ زەوت دەکرێ؟ بۆ نموونە سەبارەت بە زیندانی کردنی ماملێ دەڵێ:
“کوڕێکی ئێراقی بە دوو زللە ئیعترافی کردوە و دەڵێ ماملێ بە هەڵە گیراوە! ڕەنگە ئەگەر کاک هیوا قارەمانی بە خوێندنەوەی کتێبەکەی دا بشتەوە، ئەو لاپەڕە بدڕێنێ!
بەڵام، ماملێ کێ یە؟
ماملێی هونەرمەند بەپێچەوانەی ئەوەی کە دەڵێن بنەماڵەی ماملێ هەموو هەر هونەرمەندن! ماملێ تاقە سوارە لە مەیدانی هونەری کوردی دا، شێوەی هونەری ماملێ زمانی ستانداردی هونەری کوردی یە، نەک بنەماڵە مامڵێ هەموو هەر هونەرمەند بن.
هەر دەنگخۆشێک بتوانێ گۆرانی ماملێ بڵێ، دەبێتە گۆرانیبێژ، بە مەرجێک دەنگخۆش لە خەتی هونەری ماملێ دا بێ .
ئەو دەریایەی ماملێ هەڵیبژاردوە بۆ مەلەوانی، هیچ کەس نەیتوانی لێی بپەڕێتەوە.
چوونکە بناخەی هونەری ماملێ لە نێو هەستی نەتەوەیی، لە نێو لانکەی ئەو بەشە دا کۆرپەی دڵی گروگاڵی کردوە. لە نێو هونەری ماملێ دا، یادم بکەن، هەواری خاڵی، مریەم سابڵاغی، هێمن، هەژار، هێــدی، حاجی هاشم، حەقیقی، لە دایکی هونەر بوون. ژەکی حەزی ئەو دەنگە بوو کە ژانی شێعری جوانی پێ بەخشین، کۆرپەی لالە بەدەستان مزگینی بەهاری سەرکەوتنی دان، کێوی سپیسەنگ، قەندیل، زێڕینکێو، زاواکێو، کێلەشین، زمزیران، لانکی دەنگی ماملێ ڕادەژێنن !
چۆمی مەجید خان هاژەی ژێی تاری ماملێ دەژنی! دەنگی ماملێ یاسینی سەید قادر لە لاپەڕەی چیمەن و چیا دە دا.
ماملێ ئەو مرۆڤەیە هەموو دڵێکی ڕازی کرد وە، بەڵام بە داخەوە هیچ دڵێک ڕێبازی پیرۆزی ماملێی ڕازی نەکردوە، کەسانێک دەبێ لە دایک بن کە دەنگناس بن، موزیکناس بن، دەرونناس وفوکلۆرناس بن هەتا دەنگی ماملێ بە گوێی مافی کەمی خۆی بگات !
ماملێ تاقە شۆڕە سواری مەیدانی خۆڕاگری، بەندیخانە، هەڵوەدای پێناسەی شاراوەکان دا وێل بووە، ئەگەر دەنگی ماملێ نەبا هیچ شک نیە ئێستا کەس وەفایی نە دەناسی، بە داخەوە لێرە ناتوانم هەموو خاڵە شاراوەکانی هونەری ماملێ، بەڕوخی بێ وەفایی زەمان دا جێبکەم ، بەڵام ڕۆژێ هەر دێ، ماملێ، لەو بەشانەی کە لە پێناویان مرد هەیکەلی زێڕینی بۆ چاک بکرێ!!