Skip to content

ئەمڕۆ ١٢ی جۆزەردان ڕۆژی لەدایکبوونی ماملێ‌یە

نەوەد و سێ ساڵ پێش ئێستا، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دا (١٢ی جۆزەردانی ١٣٠٤ یا 2.06.1925) هونەرمەندی کورد محەممەد ماملێ لە گەڕەکی خڕێی شاری مەهاباد لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی و هونەرمەند لە دایک بوو.
باوکی بەڕێزیان، سەعید ماملێ، یەک لە هونەرمەندانی سەردەمی خۆی بووە. تێکەڵاوی زۆریان لەگەڵ مامۆستا وەفایی بووەتە هۆی ئافراندنی چەند بەرهەمێک کە بە گۆرانییەکانی وەفایی ناودێر بوون کە قورسایی و شێوازێکی تایبەت بە خۆیان هەیە.
محەممەد ماملێ بە ئامۆژگاری و هاوکاری باوکی بەڕێزیان و برای گەورەی خۆیان خوالێخۆشبوو (حوسێن ماملێ) یەکەم چەزووی هونەری گۆرانی وتنی بە ڕۆح و لەش دادێت و درێژە بەو هونەرە دەدات کە لە ماوەی تەمەنی ٧٤ ساڵەی خۆی دا توانیوێتی ببێتە کۆڵەکەیەک لە هونەری گۆرانی کوردی و ئاڕشیوێکی دوڵەمەند بۆ نەتەوەکەی خۆی بکاتە دیاری.
یادیان بەخێر و ڕەوانیان شاد.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار