Skip to content

نوێژەنکردنەوەی گۆرانی “دەشتێ لاجانێ”

ڕاپۆڕتێکی کاناڵی ڕووداو لەسەر تازەکردنەوەی گۆرانییەکی محەممەد ماملێ بە ناوی “دەشتی لاجانێ” لە لایان هونەرمەند سمکۆ گەردی و هاوڕێکانیەوە.
ئەم گۆرانییە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٥٠ ساڵەی هەیە هۆنراوەکەی لەلایان کاک “مارف ئەمین عەشایری”یەوە هۆنراوەتەوە و محەممەد ماملێش ئەو ئاوازەی بۆ داناوە کە بە یەک لە تابڵۆ هونەرییەکانی ماملێ دێتە ئەژماردن کە پڕاوپڕە لە وشەی پڕبەپێست بۆ سرووشتی کوردستانە، بەتایبەت دەشتی هەردەم سەرسەوز و بەپیتی لاجان.
کاک مارف ئەمین عەشایری یەک لە هەڵکەوتەکانی بواری ئەدەبی و هونەری ناوچەی پیران و مامەش بووە کە کۆمەڵێك گۆرانی و هۆنراوەی بەنرخی پێشکەشی ماملێ کردووە.
لە ماوەیەکی نیزیک دا مەڵبەندی هونەری ماملێ ئاوڕێک لە ژیانی هونەری ئەم هەڵکەتوەیەی کورد دەداتەوە و هەروەها چەند بەرهەمێکی دووقۆڵی لە کاک مارف و ماملێ پێشکەشی عاشقانی هونەری و فۆڵکلۆری کوردی دەکات.
شایانی باسە بنەماڵەی گەردی خەڵکی شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە بنەیەکیان نیشتەجێی وڵاتی سوئێدن و دەستێکی باڵایان هەیە لە بواری هونەری موزیک دا و دڵسۆزانە لە خەمی بەرەوپێشبردنی گۆرانی و مێلۆدی کوردی دان.

بابەتی پێوەندیدار