لەو دەمەیدا، ئەویندارێـــــــــک دەناڵـــــی
ماملێ دەڵێ کەوتمە (هەواری خاڵـــــــی)
لەو دەمەیـــــــدا، شـۆخ رادەبرن لە دەرێ
لەو دەمەیدا، ماملێ دەڵـــــێ ( گەوهەرێ )
لەگەڵ جوانان، چاو گەشتر لە ئەستێــــران
ماملــێ دەڵــــێ (با بچیــــنە ناو شلـــێران)
لەو دەمەیــــدا، بێنازە کۆرپەی دایــــــــــە
لەو دەمەیدا، مامـــــــلێ دەڵێ ( لای لایە )
لەو دەمەیدا، سەر، مەستی عەشقی کۆنە
لەو دەمەیـــــدا، ماملێ دەڵــێ ( نایلـــۆنە )
لەو دەمەیـــــــدا، سەوزاییـــــــە لە دۆڵان
ماملێ دەڵێ ( کیـــــژان دەچنە مێرگۆڵان)
لەو دەمەیدا، خەیاڵ دەڕوا و مەست ئەبێ
لەو دەمەیدا ، ماملێ دەڵێ ( زێـــــــنەبێ )
کە دەپشکوون، سوورەگوڵ و ئەرخـــەوان
دێتە بەر گوێ، گۆرانی ( ئەی باغــــەوان )
لەو دەمەیدا، بڵێسـەی ئەوین ســــــــوورە
ماملێ دەڵێ شاگۆرانی ( مــــــــەستوورە)
لەو دەمەیدا چاو لە جوانێــــــک دەڕوانێ
ماملێ دەڵێ ( وەڵڵا بۆت دێمە ژوانـــــێ )
لەودەمەیدا، وڵات رەنگـــــــینە و ئــــــاوا
تێهەڵدەکا ماملێ ( لە باغی ســــــــــــاوا )
لەو دەمەیدا کە زەرد دەبـــــــن گەڵای دار
لەو دەمەیدا، ماملێ دەڵێ(هیجری یــــار)
لەو دەمەیدا، بەڵێن دەبنەوە دووپـــــــات
ماملێ دەڵێ ( جا موسافیرم بۆ مەهـابات)
کە دەپکشوون ، گوڵانی مەرگــــــــەوەڕێ
ماملێ دەڵێ ( لێـم گەڕێ وەی لێم گەڕێ)
کە بەهـــار دێ و دۆستان دەچنە مەندۆکێ
لەو دەمەیــدا ماملـــێ دەڵێ ( فـاتمـۆکێ)
لە عەشقـــــی گوڵ کە بولبـول دێتە باغی
دێتە بەر گـوێ نــەوای (مریــــەم سابڵاغی)
لەو دەمـــــــەیــدا دڵ بۆ دڵ فریــــــادڕەسە
ماملێ دەڵێ ( سوورە گوڵەکەی مەدرەسە )
لە دەمەیدا کوڕگەل بانگ دەکەن ، ئادەی
ماملێ دەڵێ ( خوایە وەتەن ئـــــاواکەی)
لەو دەمەیـــدا کورد رێی سەختی دێتە بەر
ماملێ دەڵــــێ ( ئەختەر کیژی کۆڵنەدەر )
بۆ ژیانی مەردایەتی و رەند و جـــــــــوان
ماملێ دەڵێ گۆرانی ( بلوێری شــــــــوان)
لهو دهمهیـــدا، ماملێ كه دەنگ هەڵدێنـێ
له دڵی تاســــاو، پهژاره دهڕهوێـــــــــــنێ
یادت دەکەین ، لە کوێستان و گەرمەسێـر
ئارام بنوو، دەڵێین ئـــەو یادەت بەخێـــــر
( محەمەدی دەروێشی)