سپاس و پێزانین
خەلكی قارەمانی كوردستان،
ئێوه به بەرسیودانەوه به بانگه وازی هێزه سیاسیه كانی كورد، به گرتن و به ستن و ئاماده نه بوون له سەركار و نەكردنەوەی دوكان و بازاڕ به كۆمەڵانی خەلكی ئێران و كوردستان و جیهان نیشانتان دا كه دەستدرێژی ریژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر گەلی كورد، ئێعدامی سێ گەنجی بێتاوانی كورد و هێرش بۆ سەر بارەگاكانی حێزبی دیموكرات هەر وا بێجواب نامێنێتەوه ۔ ئەگەر دەوڵەتی تیرۆریستی ئێران به ئامرازی نیزامی و سەربازی و پۆلیسی و به شێوەی درندانه وەك داعش هێرش دەكاته سەر ڕۆڵەكانی كوردستان، ئێوه به شێوەی مەدەنی و مۆدێڕن و پێشكەوتوو و پێگەیشتوو توڕەیی و ناڕەزایەتی خۆتان دەردەبڕن و پێشانتان دا كه له بەرانبەر جێنایەتەكانی كۆماری ئێسلامی كه له چوارچێوەی جینایەت دژ به مرۆڤایەتی دا خۆی دەبینێتەوه، بێدەنگ و بێتەفاوەت نامێننەوه۔ ئێوه زۆر بوێرانه نافەرمانی مەدەنیتان ڕەچاو كرد و گؤێتان بۆ هەڕەشە و گوڕەشەی كاربەدەستانی حكومەت شل نەكرد و له شنۆ هەتا پاوه به یەك ڕەنگی و به كردەوه ئێعدام و كردەوەی تیرۆریستیه كانیتان مه حكوم كرد۔
من لیرەدا زۆرترین پیرۆزبایی و سپاسی بێ پایانی خۆم بۆ هەستی بەرپرسیارەتیتان بەرانبه ر به كۆمەڵگای كوردەواری و گەلی كورد ئاراستەی ئێوه خەلكی بەشەرەفی كوردستان دەكەم و دڵنیام ئەو كردەوەیەی ئێوه دەبێته بنەمایەكی مێژوویی و وەر چەرخانێك بۆ بزووتنەوەی كورد۔
عەزیز ماملێ
پاریس، 12ی سیپتامبری 2018