Skip to content

پەیامی سەرەخۆشی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بەبۆنەی کۆچیدوایی هونەرمەند ڕەسوڵ نادری

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ دووشەممۆ ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، هەواڵی کۆچیدوایی هونەرمەندی ناسراوی کورد، “ڕەسوڵی نادری”مان پێگەییشت. ئێمە لە “مەڵبەندی هونەریی ماملێ” وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم هونەردۆستانی کورد دەکەین و لەم کۆستە دا خۆمان بە هاوبەش دەزانین.

هونەرمەند ڕەسوڵ نادری یەک لەو هونەرمەندە هەڵکەوتووانە بوو کە لە درێژایی تەمەنی دا، لێهاتوویی و لێزانی خۆی لە شێعر و مێلۆدیییە فۆلکلۆرییەکان پێشان داوە. بەڕێزیان جگە لەوەیکە وەک هونەرمەندێکی هونەرە میللەکان دەهاتە ئەژماردن، هەروەها یەک لەو دەگمەن هونەرمەندانەی کورد بوو کە شارەزایی تەوایان لەسەر ئەدەبی زارەکی کوردی هەبووە و بە گێڕانەوەی قسەی خۆش و نەقڵ و نەزیرەی کوردەواری، کۆمەڵێک بەرهەمی بەنرخی لەدوای خۆی بۆ بەجێهێشتووین و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبی زارەکی کوردی کردووە.

دیسانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی کورد و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.

بابەتی پێوەندیدار