Skip to content

خەڵاتی ئەمجارەی ماملـــــێ و چەند مەبەست

مامۆستا محەممەدی ماملـــــــــــێ لە سێ ڕێگا خەباتی کردووە،

  • یەکەم نیشتیمان پارێزی،
  • دووهەم کۆکردنەوەی سامانی نیشتیمان،
  • سێ هەم هونەری نیشتیمانی

ڕەنگە ئەگەر مامۆستا ماملـــێ لە زانکۆ دەرسی خوێندبا قەت نەیتوانیبا ئەو پلەیەی بۆخۆی مسۆگەربکات بەڵام، چونکە خۆڕسک و گیانفیدایی و عیشقی نیشتیمانی کردە هەوێنی هونەرەکەی، گەورەترین قوتابخانە و خەتی هونەری لە کوردستاندا داڕشت.
ئەمن بەپێچەوانەی خاوەن نەزەران کە دەڵێن بنەماڵەی ماملێ هەموو هونەرمەندن! بەڵام من دەڵێم ماملێ خاوەنی هەموو کوردستانە. هەر کەسێک بتوانێ تۆنی دەنگی خۆش بێ، ڕێچکەی ماملێی پێ دەگیرێ بەڵام، شک لەوەدا نییە کە هیچکات جارێکی دی ماملێ لەدایک نابێتەوە!

لە بنەماڵەی ماملێ دا زۆر هونەرمەند هەڵکەوتوون بەوحاڵەش دیسانیش کاک وریا بەبێ تۆنی دەنگ، سەرتۆپ و ڕێچکە شکێنە!
خەڵاتی ئەمجارەی ماملێ سێ پەیامی نوێی تێدابوو کە بەڕاستی هەر پەیامە و مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە !

  • یەکەم پەیام کراماشانی لە باوەش گرت ، بێ گومان مەستی تایبەتی لە پشت بوو !
  • دووهەم هونەرمەندێکی جەوان و نەترس و نیشتیمانیی کە ئەویش کاک حوسێن سەفامەنیشە !
  • سێهەم شاری مەهاباد، لێرە ڕێبوارانی ماملێ ئەو قسەیان پیرۆز ڕاگرت ، کە کوردستان هەمووی هەر یەک خاک و یەک گەلە ، ئەوەی کردە بەڵگە کە هیچ دوژمنێک ناتوانێ ڕێگری یەکڕیزی کوردستان بێ !

پێشەکی پیرۆزبایی لە هونەرمەندی لاو کاک حوسێن دەکەم هیوادارم نموونەی زۆر بن ، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرانی مەڵبەندی ماملێ دەکەم بەتایبەت کاک وریا ماملــــێ‌ی بەڕێز کە بەڕاستی نەخشی یەکەم لەسەر دەستی بەڕێز یانە !
عەبدوڵا وەیسی
ئاڵمان – ٢٤/١/٢٠١٩

abdulla weisi

بابەتی پێوەندیدار