Skip to content

ئەمساڵیش قەڵادزێ ماملێی یاد کردەوە

ڕاپۆڕت: خالید بابەکر ڕەسوڵ
ڕۆژی پێنجشەممۆ ڕێکەوتی 2019/1/24 لەهۆڵی فقی احمدی دارەشمانەی شاری قەڵادزێ، کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ لە مەراسیمێکدا یادی هونەرمەندی گەورە محمدی ماملێ بەرز ڕاگیرا.
ئەم یادە بە ئەرک و ماندووبوونێکی زۆری ئەندامانی (گروپی موزیکی نامرێ) لەگەڵ (ماڵی ماملێ) ئەنجام درا . سەرتای یادەکە بە خولەکێک وەستان و بێدەنگی بۆ گیانی پاکی ماملێ وهونەرمەندانی کۆچکرد و دەستی پێکرد و دواتر ژیاننامەی هونەرمەند محمدی ماملێ خویندرایەوە .
لە درێژەی بەرنامەکە دا لەلایەن گروپی موزیکەوە چەندین بەرهەمی خوالێخۆشبوو بە هاوکاری گۆرانیبێژان (عزیزی محمودی کوێخا برایم کە ناسراوە بە عزیزی ماملێ، عبداللە محمد، کارمەند سەلیم ) پێشکەش بە بەشداربووان کرا و لەلایان ئامادەبواندا بە گڕ و تینێکی تایبەتی پێشوازی لە هونەرەکەیان کرا.
لە نێوان گۆرانییەکاندا هۆنراوەی شاعیرە ناودارەکانی کورد بەدەنگی هەردوو پێشکەش کار ( سۆران بەرزە و شادان قادر) دەخوێندرانەوە و کۆڕەکەیان زیاتر گورم و گوڕتر دەکرد.
پێویستە ئەوە بگوترێت کە خەڵکێکی زۆر ئامادەی بەرنامەکە ببوون بەڵام بە هۆی نەبوونی شوێنی دانیشتن نەیانتوانی بمێننەوە و لە تام و چێژ ئەو بەرنامەیە و لە یادی هونەرمەندی نەمر ماملێ دا بەشدار بن.
ئەو یادکردنەوەیە لەلایان مێدیاکانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و کۆمەڵێک ڕاپۆڕت و هەوڵایان لێ تۆمار کرد و لە کاناڵە ئاسمانییەکان دا بڵاو کرانەوە.
چەند کەسێک هاوکاری ئەو یادەیان کرد پێویستە ناویان بهێنرێت.
1- ئەنجومەنی قەڵادزێیەکانی سلێمانی
2- عایشان علی
3- ڕێباز عبداللە

لێرە دەتوانن بینەری هەندێک وێنە و فیلمی و ڕاپۆرتی ئەو مەراسیمە بن:

یادی ماملێ لە قەڵادزێ

بابەتی پێوەندیدار