Skip to content

هونەرمەند حوسێن سەفامەنێش خەڵاتی ماملێ ٢٠١٩ کە پێشکەشیان کرابوو، پێشکەشی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشانی کرد.

ڕۆژی سێی ڕێبەندانی ڕابردوو لەلایان مەڵبەندی هونەریی ماملێ هونەرمەندی نیشتمانپەروەر حوسێن سەفامەنێش وەک هونەرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا و لە بۆنەیەکی شایان دا لە مەهاباد خەڵاتی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١٩ پێشکەش بە بەڕێزیان کرا. یەک لەو هۆکارانەی کە لە ڕاگەیەندراوی فەرمی ئەو مەڵبەندەدا ئاماژەی پێکراوە تا ئەو هەڵبژاردنە بکرێت، ئەوە خاڵە بوو:

(بە ڕەوشتێکی هونەری و بە کەڵکوەرگرتن لە پێگەی کۆمەڵایەتی و هونەرییان بۆ خزمەتکردنی بێوچان و ماندوویینەناسانەی بومەلەرزەلێدراوانی ناوچەی کرماشان)

 ئەو هونەرمەندە بە ڕەوشتێکی نیشتمانپەروەرانە و بە تەنیا لە  ڕۆحێکی نەتەوەیی دا دەژی و خەمی خاک و بەهاکانی لای پیرۆزن و لە سەنگری هونەر دا بەردەوام داکۆکی لە فەرهەنگ، زمان و هونەری کوردی دەکات.

لە دوایین ڕاگەیەندراوێک دا کە ئەو هونەرمەندە لە حیسابی فەرمی خۆیان لە ئینستاگرام ، لە هەڵوێستێکی کوردانە و نیشتمانخۆشەویستانەدا، هونەرمەند سەفامەنێش خەڵاتی زێڕینی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١٩ی خۆی کە پێشکەشی کرابوو، پێشکەش بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان دەکات.

ئێمە لەو مەڵبەندە دەستخۆشییەکی هەراو لەم هونەرمەندە دەکەین و هیوادەخوازین کە نمونەیان زۆر بێت بۆ کورد تا بتوانن لەو ڕێبازەی خۆیان دا بەردەوام بن و لە سەنگەری هونەر دا ڕۆحێکی یەکگرتوو و نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساز بکەن.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

٢٦/١/ ٢٠١٩

بابەتی پێوەندیدار