هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا مەزهەری خالەقی
وێڕای رێز و سڵاوی گەرم
هەواڵی کۆچیدوایی هاوژینی بەڕێزتان، (ڕێسان خانم)مان پێگەیشت و زۆری خەمبار کردین. لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشیتان لێدەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین. هیوادارین دوایین پەژارەتان بێت و ڕۆژی ناخۆش نەبینن.
هاودەردی و هاوخەمی ئێمە لە (مەڵبەندی هونەریی ماملێ)وە قەبوڵ بفەرموون.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ
١٧ی٠٩ی٢٠١٩