Skip to content

پەیامی سەرەخۆشی مەڵبەند بۆ کۆچیدوایی مامۆستا “سەردار ئەحمەد”

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی خۆشەویست و هونەرمەندی گەورە و دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای “باواجی” کۆیە، مامۆستا “سەردار ئەحمەد” ـمان پێگەیشت و لە ناخەوە تاسەباری کردین.

مامۆستا سەردار ڕەنگە بە جەستە لەناومان دا نەمابێت بەڵام، خزمەتەکانی بە هونەری کوردی و گەشەی هونەریی نیشتمان،  لەبەرچاوی هەر کوردێکە و ئەوەش وامان لێدەکات کە بۆ ڕێزگرتن لە تەمەنێک ماندووبوونی ئەو هونەرمەندە نیشتمانپەروەرە، دەگەڵ هاتنی ناوی بەڕێزیان، دەست بە سینگمانەوە بگرین و سەری ڕێز دانەوێنین.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان لە گەلی کورد و هونەرمەندانی کوردستان و هەروەها، خەڵکی بەشەڕەفی کۆیە و بنەماڵەی ئەو بەڕێزە دەکەین و خۆمان لە پرسەیاندا بەهاوبەش دەزانین.
ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار