Skip to content

پیرۆزبایی کردنی کاک “عەزیز ماملێ” لە مامۆستا “مەزهەر خالەقی”

برای بەرێز و مامۆستای گەورە کاک مەزھەری خالقی

ئە ورۆ ئاگادار بووم کە زانکۆی سلێمانی ئەرکێکی گەورەی بەدەستەوە گرتووە و بە پێزانین بە خزمەتە گەورە و بەنرخەکانی ئێوەی بە رێز و دوکتوڕای شانازیی پێشکەشتان کردووە، بەراستی جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای گەورە و بەرێزی خۆم دەکەم و ھەروەھا سپاسی خۆم بە بەرپرسان، بەرێوەبەران و بریاردەرانی ئەو لاپەڕە پڕ لە شانازییە رادەگەیێنم و خوم و ھەموو بەڕێوەبەرانی مەڵبەندی ھونەریی ماملێ، لە و شادی و بەختەوەریە بەشدار دەزانم و بنەماڵەی ماملێ بەختەوەر و سەرفەرازە کە زووتر ھەنگاوێکی لەو چەشنە بۆ رێز گرتن و لێنانی دەستی قەدر و بەھا لە ئێوە ھونەرمەندی بەڕێز ھەڵێناوە، ئاواتەخوازی لەشساغی و تەمەنی دوور و درێژم بۆ ئێوەی بە رێز هەیە.

براتان عەزیز ماملێ

بابەتی پێوەندیدار