Skip to content

گەشتێک لەنێو (ئادالار ساهیلیندە). نووسینی نەمر، پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور

گەشتێک لەنێو (ئادالار ساهیلیندە). نووسینی نەمر، پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور

ئەو بابەتەی لێرە پێشکەشتان دەکرێت، لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و مەیدانییە لەسەر مێژوو و ڕەچەڵەکی گۆرانییەکی کۆنی کوردی کە یەکەمجار هونەرمەندی نەمر (مەلا کەریم سابڵاغی) چڕیوێتی بەناوی (کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە).ناوی تورکی ئەو گۆرانییە (ئادالار ساهیلیندە / Adalar Sahilinde) لەو لێکۆڵینەوەیەدا پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور بەدواداچوونێکی زانستییانەی بۆ ئەم گۆرانییە کردووە تا بزانێت ئەم گۆرانییە ئی کام نەتەوەیە؟ ڕەچەڵەکی چییە؟ و کێ یەکەم جار گوتویەتەوە؟ پێویستە بگوترێ کە ئەم گۆرانییە لەلایان بەشێکی زۆر لە دەنگخۆشانی کوردەوە گوتراوەتەوە لەناویان دا مامۆستایان مەزهەر خالەقی، حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ، خەلیل سەدیقی و …

ئەو گۆرانییە هاوکات بە زمانەکانی تورکی، ئەرمەنی، یۆنانی و عەڕەبیش گوتراوەتەوە و هەرکام لە نەتەوەکان ئەم گۆرانییە بە مڵکی خۆیان دەزانن.
با بەیەکەوە میوانی لێکۆڵینەوەکەی نەمر حەسەنپوور بین و بزانین ئاکامی لێکۆڵینەوەکە بە کوێ دەگا.
بەو هیوایەی سودی هەبێت.
هەر بژین
مەڵبەندی هونەریی ماملێ