Skip to content

گەر “ماملێ” مابا. ئەمڕۆ گۆرانییەکانی ئاوا دەچڕی

ڕووداوە ناخۆش و دڵتەزێنەکانی ئەو دواییانەی ڕۆژئاوای وڵاتمان، کەم کوردێکی بەشەڕەف هەیە کە دڵگران و خەمباری نەکردبێ. سەربازانی فاشیستی ترک بە پشتیوانی چەتەکانی سەر بە داعش کەوتوونەتە گیانی گەلی بێپشتیوانی کورد و سەدام‌ئاسا ئەنفالیان دەکەن. کارتێکەری ئەو خیانەتە گەورەیەی سوورەترامپ و دەوڵەتی ئامریکا دەگەڵ هیچ پڕەنسیپێکی ئەخلاقیدا ناپێودرێت. مامۆستا “محەممەدی دەروێش” کاتێک ئەو ڕووداوانە دەبینێت و هاوتەریب دەگەڵ ئەو ەش، قارەمانێتی و گیانبازی شێرەکچانی کورد دەبینێت، لە کۆی هۆنراوەیە دا ئاوا دێتە گۆ:

ماملێی رەحمەتی مابا، گۆرانی گەوهەرێ و مەستوورە و ئامێنێ …. بەو جۆرەی دەگوت :

گەوهەرێ گیــان گەوهــەرێ
چەک بەدەستی سەنگـــەرێ
گیانت خستـۆتە سەردەست
فیشەکــــدان لە کەمـــــەرێ
دەتهەوێ پەیمــــانی راسـت
بە مەرگــــت بەیتـــە سەرێ
ماڵــــــە بابـــم مەستـــوورە
کـورد بەتـــــۆوە رووسوورە
بەبــــەرگـــی خوێنیـــــنەوە
بووی بە قەڵا و بە شـــوورە
چاوت مانگـــــە لەشــــەودا
بۆ تـــاریکـــــیمــــان، نوورە
ماڵـــــە بابـــــم ئامینــــــــێ
وەک من دیم کەس نەیبینێ
خاتوون و بێری و ئەستــــی
خوێنیــــان دێ لە بریــــــنێ
دەچــــڕن گۆرانـــــی عەشق
بۆ دەمـــــــــی نەبەزینـــــــێ
نازدارێ ماڵـــــــــــــە بابـــــی
قەت نابـــــی بـــــــێ بەڵا بی
لەسوێی ســــــەری نامەردان
دەبێ ژیانـــــت ئـــــــــاوا بی
دەتهـــــەوێ ببــــی بە گـــــڕ
لە شۆڕشـــدا، بەرپـــــابـــــی
ماڵـــــــە بابــــم فاتمۆکــــــێ
ئەوساڵ مەچووە مەندۆکــێ
چـــاوان بە کلـی رەش مەکە
دڵ مەسپــــــێرە بە کۆکـــــێ
سەیری نەســـرین و لەیـــــلا
گیان بەختـــــەکەن لە بۆ کێ
( دەروێشی )

دەستی مامۆستا محەممەدی دەروێشێ خۆش بن و نەمان و ڕووڕيشی بۆ داگیرکەران و دوژمنانی کورد. بژی کورد.

بابەتی پێوەندیدار