Skip to content

بەڕیز “ئۆجاڵان” سەبارەت بە محەممەد ماملێ چی گوت؟

ئەم ڕۆژانە پەڕتووکێک بە زمانی فارسی بڵاو کراوەتەوە بەناوی:

 (اوجالان در اروپا “گزارش از رم” / ئۆجەلان لە ئوروپا “ڕاپۆڕتێک لە ڕۆمەوە”) نووسینی بەڕێز: “کاوە قوڕەیشی” و کارێک لە بەشی لێکۆڵینەوە و بەڵگەییکردنی ناوەندی “ناوەخت”.

ئەو پەڕتووکە لێکۆڵینەوە و گردەوەکۆی گشت ئەو چرکەساتانەیە کە بەڕێز ئۆجەڵان لەماوەی ئەو چوار مانگەیدا کە لە دیمشق دەرچوو و لە نایرووبی گیرا.

لەو چواچێوەیەدا کاک کاوە قوڕەیشی هەوڵی داوە چاوپێکەوتن و لێکۆڵینەوەی دەگەڵ زۆربەی ئەو کەسانە بکات کە لەو سەردەمەدا لە نیزیکەوە لە دۆسیەکە نیزیک بوون و ڕووداوەکانیان بینیوە.

ئەو سەردەم بەڕێز کاک عەزیز ماملێ(خانە) ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو و بە نوێنەرایەتی ئەو ناوەندە و لە کۆی کۆمیتەیەکی سێ کەسی لە شاری “ڕۆم”ی ئیتالیان بۆ ڕاوێژ و بڕیارەکان، سەردانی بەڕێز ئۆجەڵان دەکات. بەڕێزیان بە وردەکارییەوە باسی ئەو چرکەساتانە دەکات و لە بەشێک دا و لە یەکەم ئاڵوگۆڕکردنی قسەکانیان دا دەگەڵ بەڕێز ئۆجەڵان دا کاک عەزیز ئاوا دەڵێ:

ئۆجاڵان بە گەرمی پێشوازی لێکردم. لەلایەک خۆشحاڵ بوو کە دەگەڵ کەسایەتییەکی گەورەی کورد دیدار دەکەم و لەلایەکی تر زۆر خەمبارم کە بەڕێزیان لە وەها دۆخێک دا دەبینم کە لەژێر چاوەدێری توندی پۆلیسی ئیتالیا دایە. یەکەم قسەیان ئەوە بوو:

من هیچکات نەمتوانیوە “محەممەد ماملێ” لە نیزیکەوە ببینم بەڵام، لە ڕوانگەی منەوە ماملێ هاوکات کە هونەرمەندێکی کوردە، وڵاتپارێزیشە.

داوای لێکردم کە لەدواییدا یەک لە کاسێتەکانی ماملێ‌ی بۆ پۆست بکەم. پاشان دەستمان کرد بە قسان.

ئەو پەڕتووکە بەپێزە ئێستا لە ماڵپەڕی ناوەخت  بڵاو کراوەتەوە و لە ڕێگای ئەو بەستەرەوە دەتوانن بیخوێننەوە.

https://www.nawext.com/media/uploads/2019/10/22/ocalan-new-version.pdf

بابەتی پێوەندیدار