Skip to content

ئەمڕۆ لە قەڵادزێ لە پێشوازییەکی شایاندا، یادی ماملێ کرایەوە.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٢/٠١/٢٠٢٠ لە هۆڵی تازە درووستکراوە ڕۆشنبیری لە شاری قەڵادزێ، وەکوو ساڵەکانی پێشوو، ئەو شارە قارەمانە، پێشەنگیی خۆی نواند و یاد و بیرەوەری هونەرمەند محەممەد ماملێ‌یان، لە پێشوازییەکی شایاندا، بە ئامادەبوونی زۆربەی کاناڵەکانی ڕاگەیاندن، کردەوە. سەرەتای بەرنامەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی ئەو هونەرمەندە دەستیپێکرد و لەپاشان وتاری نوێنەری بەڕیوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، بەڕێز کاک کاوە فاتحی خوێندرایەوە. دواتر کاک عەبدوڵڵا ماملێ، کوڕی گەورەی ماملێ، پەیامی مەڵبەندی هونەری ماملێی خوێندەوە و لەلایان بنەماڵەی ئەو هونەرمەندەوە سپاس و ڕێزی پێشکەش بەڕێوبەران و ئامادەبوان ئەو یادە، کرد. بەدوای تەواوبوونی وتە بەنرخەکانی کاک عەبدوڵڵا، بە گوتنەوەی چەند گۆرانییەک لە باوکی ڕەحمەتییان، کە پێشکەشی ئامادەوبوانی کرد، پەیامی ڕیز و خۆشەویستی خۆی و مەڵبەندی هونەریی ماملێی بۆ خەڵکی قارەمانی قەڵادزێ و هۆگرانی دەنگی ماملێ، دووپات کردەوە. لە بڕگەیەکی تری بەرنامەکە دا، هونەرمەندی دەنگخۆش دەڤەری پشدەر و قەڵادزێ، ڕێزدار کاک عەزیزی مەحمودی کوێخابرایمی ناسراو بە (عەزیزی ماملێ) بە چەند گۆرانییەک وەفای خۆی بۆ تەمەنێک لە خزمەتەکانی محەممەدی ماملێ دەربڕی.
بۆ ئاگاداریتان: (ئەو بابەتە بە دانانی وێنە و فیلمی مەراسیمەکە تازە دەکرێتەوە)
(بڕیار وایە سبەی ٢٣/٠١/٢٠٢٠ لە شاری ڕانییە و هەولێر، یادی ماملێ بکەنەوە)

https://www.facebook.com/www.mamle.net/videos/281376609490085/?t=8

https://www.facebook.com/www.mamle.net/videos/281376609490085/?t=8

بابەتی پێوەندیدار