Skip to content

“هێڵی دەنگ” و خزمەتێکی مەزن.

کۆمپانیای هێلی دەنگ کە تاکە کۆمپانیای بە دیجیتاڵ کردنی دەنگ و رەنگی کوردستانە ماوەیەکە هەڵمەتی دیجیتاڵی کردنی بەرهەمی هونەرمەندانی کوردستانی گرتۆتە ئەستۆ و لە بازاڕەکانی جیهانی دا پێشکەشیان دەکات. ئەو کۆمپانیایە هەوڵی داوە کە کۆی بەرهەمەکانی هونەرمەند محەممەد ماملێ لە پێشانگا جیهانییەکان بڵاو بکاتەوە. بۆ ئەو مەبەستە لە بیست و یەکەمین ساڵیادی کۆچیدوایی ئەو هونەرمەندە دا لە ڕێگای ماڵپەڕی یوتیوب، وەک ماکی هەموو دونیای دیجیتاڵ، ئەو بەرهەمانە دکاتە دیاریی بۆ ڕۆحی ئەو هونەرمەندە. هەروەها گشت ئەو بەرهەمانە لە هەموو بازاڕەکانی جیهانی وەک Spotify, Deezer, AppleMusic, iTunes, Google Pley Music, Tidal, amazon,   , … بار کردووە و گوێگرانی دەنگی ئەو هونەرمەندە دەتوانن لەو شوێنانە گوێبیسی بەرهەمەکانی ماملێ بن. ئێمە لە ژێرەوەی ئەم دێڕانە، کۆی گۆرانییەکانی ماملێ لە کۆی ٢٢ پلێی لیست دادەنێین.


 کۆمپانیای هێلی دەنگ کە تاکە کۆمپانیای بە دیجیتاڵ کردنی دەنگ و رەنگی کوردستانە لە شاری هەولێر، بە شێوەیەکی جوانی نوێ و بە تەکنیکی شیاو لە زۆربەی دیجیتال میوزیکە باوەکانی جیهانی بەرهەمەکانی هونەرمەندانی کورد بلاو کردووتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکان لە فەوتان بپارێزرێن هەروەها بەردەست بن بۆ هەموو کەس لە هەر شوێنێکی جیهان لە سەر هەموو سیستەمێک، لە هەمان کات گەراندنەوەی مافی هونەری بۆ خاوەنەکەی.

ئێمە وەک مەڵبەندی هونەریی ماملێ سپاسی ئەو هەولە جوان و شارستانیەی کۆمپانیای “هێلی دەنگ”  و بەریوەبەر و کارمەندەکانی دەکەین کە ماندوویینەناسانە کاریان تێدا کرد و بە سەرکەوتووی کارەکەیان بە ئەنجام گەیان.  هیوای سەرکەوتیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار