Skip to content

“ڕانیە” یادی ماملێی کردەوە.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٣/٠١/٢٠٢٠ لە هۆڵی پێنجی ئازار لە ڕانیە، یاد و بیرەوەری هونەرمەند محەممەد ماملێ‌یان، کردەوە. سەرەتای بەرنامەکە بە خولەکێک بێدەنگی و وەستان بۆ گیانی پاکی ئەو هونەرمەندە دەستیپێکرد و لەپاشان وتاری نوێنەری بەڕیوبەری بنکەی ڕۆشنبیری ڕانیە لەلایان بەڕێز کاک عوسمان خوێندرایەوە. دواتر کاک عەبدوڵڵا ماملێ، کوڕی گەورەی ماملێ، پەیامی مەڵبەندی هونەری ماملێی خوێندەوە و لەلایان بنەماڵەی ئەو هونەرمەندەوە سپاس و ڕێزی پێشکەش بەڕێوبەران و ئامادەبوان ئەو یادە، کرد. بەدوای تەواوبوونی وتە بەنرخەکانی کاک عەبدوڵڵا، بە گوتنەوەی چەند گۆرانییەک لە باوکی ڕەحمەتییان، کە پێشکەشی ئامادەوبوانی کرد، پەیامی ڕیز و خۆشەویستی خۆی و مەڵبەندی هونەریی ماملێی بۆ خەڵکی قارەمانی قەڵادزێ و هۆگرانی دەنگی ماملێ، دووپات کردەوە. لە بڕگەیەکی تری بەرنامەکە دا، هونەرمەندی دەنگخۆش دەڤەری پشدەر، ڕێزدار کاک عەزیزی مەحمودی کوێخابرایمی ناسراو بە (عەزیزی ماملێ) بە چەند گۆرانییەک وەفای خۆی بۆ تەمەنێک لە خزمەتەکانی محەممەدی ماملێ دەربڕی

عەبدوڵا ماملێ – تا بەکەی دوور لە چاوی لەیلا بم
عەبدوڵا ماملێ – ڕێژنە (تۆ بەڵێنیم پێبدە)
عەبدوڵا ماملێ – نازەنین
عەبدوڵا ماملێ – عەمرەکەم فاتم

بابەتی پێوەندیدار