Skip to content

بۆ یەکەمجار – (سەلتەنە)

لەو ڕۆژانەدا کە پەتای (کڕۆنا) تەنگی بە جیهان هەڵچنیوە و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکانی خستۆتە مەترسییەوە و کەس ناتوانێ پێشبینی ڕۆژەکانی داهاتوو بکات؛ باشترین کار ئەوەیە ڕێنماییەکانی تەندرووستی ڕەچاو بکەین و ورەی خۆمان بەرز ڕابگرین. لە دۆخی ئاوادا ورە ڕۆڵی سەرەکی هەیە و نابێ ئیزن بە خەم و پەژارە بدەین بەری دەرگامان پێبگرێ. قەدیمی گوتوویانە (دەنیا بە خەمان پێک نایەت). جا لە کات و ساتی ئاوادا هونەر ڕۆڵی خۆی دەبینێت و گۆرانییەک، فیلمێک، خوێندنەوەی شێعڕ تەنانەت بیستنی قسەیەکی نەستەق، کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ورینگەی خۆمان و دەوروبەرمان.
ئەو دەیمەنانەی ماملێ کە دەیبینن بۆ یەکەمجارە بڵاو دەبنەوە و بە پێویستمان زانی لە ڕۆژێکی ئاوا ناخۆشدا بیکەین دیاری ماڵەکانتان تا بۆ ساتێکیش بووبێت لە خەمی کڕۆنا بێنە دەر.
بەو هیوایەی مرۆڤایەتی لەو قۆرتەش ڕزگاری ببێت و کورد و کوردستانمان پارێزراو بێت.
بۆ زانیاری زیارتر لەسەر ئەو دیمەنانە دەتوانن کرتە لەسەر ئەو دێڕە بفەرموون:

بابەتی پێوەندیدار