Skip to content

پەیکەری هونەرمەند محەممەدی ماملێ لە مەهاباد دادەنرێت.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە مەهابادەوە، ڕۆژی پێنجشەممۆ ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شوڕای شاری مەهاباد هاوڕێ دەگەڵ بەرپرسی بەشی فەرهەنگی پارێزگاری ورمێ و گشت بەرپرسانی ئەو شارە کۆبوونەتەوە و بڕیاریان داوە کە پەیکەرێک بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو  محەممەدی ماملێ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دابنرێت.

وەک بڕیارە وەک یەکەم هەنگاو دادەندرێت بۆ بە ئەنجام گەیێشتنی پڕۆژەکە. بەداخەوە هیچ زانیارییەکی زیاتریان بڵاو نەکردۆتەوە کە بۆ پاشی ٢١ ساڵ کە لە کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە تێدەپەڕێ، ئەمڕۆ ئەو بریارەیان داوە؟ یان لە کام شەقامی ئەو شارە قەرارە پەیکەرەکە دابنێن؟ یان کێ ئەو پەیکەرە درووست دەکات؟ وەڵامەکانیان هەرشتێک بێت بڕیارەکە بە بڕیارێکی درووست هەڵسەنگاندن بۆ دەکرێت و جێی دەستخۆشییە.

کارێکی هونەری و جوان لە لایان هونەرمەند (ئیرەج قادری ئازەر) لە مەهابادەوە.

بابەتی پێوەندیدار