بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٢/٠٦/٢٠٢٠ ئاگادار کراینەوە کە هونەرمەندی کورد بەڕێز کاک عەتا چاوشین کۆڕی یارانی بەجێهێشت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئەو هەواڵە گەلێک بەژان بوو و خەسارێک بوو بۆ کۆمەڵگای هونەریی کوردستان.
بەم بۆنەیەوە مەڵبەندی هونەریی ماملێ سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی گەلی کورد و سەرجەم هونەرمەندانی کورد و بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە بەڕێزە دەکات. هیوادارین دوایین کۆستیان بێت و پەژارە نەبیننەوە. ڕۆحی کاکە عەتا شاد و یادیان هەرمان.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ