Skip to content

محەممەدی ماملێ، سۆزی موکریان و ئاوازی گەرمێن و کوێستان

(محەممەدی ماملێ، سۆزی موکریان و ئاوازی گەرمێن و کوێستان)

ناوی کورتەڕاپۆڕتێکی زانیارییە لەسەر ژیان و هونەری محەممەدی ماملێ کە لە لایان چالاکانی ناوەندی مێدیایی ڕۆژ ساز و ئامادە کراوە و هونەرمەندی بواری هونەرە دیجیتاڵییەکان بەڕێز ژیار هۆمەر کاری ئێدیت و دێزاینی بۆ کردووە . لەو ڕاپۆڕتەدا هەوڵدراوە لە ماوەیەکی کورت و بە شێوەی ئینفۆگرافی  گوڵچنێک کە تێیدا پێناسەی هونەری ماملێ بکرێت، پێشکەش بە بەردەنگی کوردی بکەن.

هەرچەند لەو کورتە فیلمەدا نابێ چاوەڕوانی ئەوەمان هەبێ باس لە هەموو لایەنە دیار و شارەوەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێ بکرێ بەڵام، کەم و زۆر تیشک خراوەتە سەر ژیانی ئەو هونەرمەندە.

دیارە کاری لەو چەشنە  بێهەڵە و پەلە نەبووە و نابێ، تەنانەت بەشێکی کەم لە زانیارییەکان دەستکردی دەنگۆکانی ناو کۆمەڵگا بووە و پێشتریش بیستبوومانن کە دوور بوون لەڕاستی بەڵام، ئەوە لە بایخ و ماندووبوونەکانی ئەو ناوەندە کەم ناکاتەوە. ئێمە وەک مەڵبەندی هونەریی ماملی بە پێویستی دەزانین کە پڕ بە دڵ سپاسی ئەو ناوەندە بکەین کە ئاوڕیان لە ماملێی خۆیان دایەوە و لەبیریان بووە. ئێمە وەک ڕێزێک بۆ ئەو تێکۆشەرانە فیلمەکە لێرە دادەنێینەوە پێشکەش بە عاشقانی دەنگی محەممەدی ماملێی دەکەینەوە.

بە سپاسەوە مەڵبەندی هونەری ماملێ

بابەتی پێوەندیدار

تۆمارێکی بەنرخ. محەممەد ماملی، خانە ماملێ و عەلی حەسەنیانی