(ماملێ، شکۆی هونەری کوردی)
ناوی کورتەفیلمێکی ئینفۆگرافییە لەسەر ژیان و هونەری محەممەدی ماملێ کە لەلایان ناوەندی “چاو” بۆ گەشەی هزری بەرهەم هێنراوە و تێیدا چەند لایەنێکی هونەری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و ژیانی تاکەکەسیی هونەرمەند محەممەدی ماملێ تیشکی خراوەتە سەر.
کۆکردنەوەی زانیارییەکان و گونجاندنی ئەو زانیارییانە لە بازنەیەکی زەمانی سنوورداردا، کارێکی گەلێک هونەرمەندانە و ماندووکەرە. ئەو بەرهەمە پێشان دەدات کە هونەرمەندان و تێکۆشەرانی ناوەندی چاو دڵسۆزانە و نەتەوەیی قۆڵیان لەو ئینفۆگرافییە هەڵماڵیوە و لەسەری ماندوو بوون. ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێیوە بە ئەرکی دەزانین گەرمترین سپاسیان بکەین و ماندوونەبوونییان لێ بکەین. هەر بژین و سەرکەوتوو بن بۆ کورد و هونەرەکەی.