Skip to content

ڕووداوی شێواندنی گڵکۆی ماملێ لە دەلاقەی مێدیاکانەوە.

وەک ئاگادارین لە ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ بەرانبەر بە ٠٨/٠١/٢٠٢١ کەس یان کەسانێک دەستیان دا تاوان و گڵکۆی هونەرمەندی کورد محەممەدی ماملێیان بە ڕەنگ شێواند و ڕەشیان کرد.
ئەو کارە قێزەونە بوو بە هۆی بزواندنی هەست و سۆزی گەلی کورد و کاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و کوردستانیان بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو کردەوە قێزەونەیان شەرمەزار کرد و خەم و پەژارەی خۆیان دەربڕی.

لەو ناوەندەدا سۆسیال مێدیا بەگشتی و مێدیا کوردییەکان بەتایبەتی تیشکێکی ئەوتۆیان خستە سەر باسەکە و بەشێک لە ڕووماڵەکانی خۆیان تەرخان کرد بەو ڕوداوە و هەوڵیان دەدا تا تازەترین و باوەڕپێکراوترین هەواڵەکان لە سەرچاوی فەرمی و نیزیک لە بنەماڵەی مامۆستا محەممەدی ماملێ وەدەست بێنن و بیگوازنەوە بۆ بینەرەکانی خۆیان.

ئەو ڕوماڵ و ڕێپۆرتاژانە هەڵگری کۆمەڵێک زانیارین کە بە پێویستی دەزاین ئێوە میوانانی ماڵپەری فەرمیی ماملێ بیبینن.

١- لێدوانی کاک عەبدوڵا ماملێ بۆ (هاژە) سەبارەت بە شێواندنی گڵکۆی هونەرمەند محەممەدی ماملێ.

هاژە

٢- لێدوانی وریا ماملێ بۆ (ئێن.ئاڕ.تی) سەبارەت بە شێواندنی گڵکۆی هونەرمەند محەممەدی ماملێ

NRT

٣- لێدوانی وریا ماملێ بۆ تیشک تی.ڤی سەبارەت بە شێواندنی گڵکۆی هونەرمەند محەممەدی ماملێ

Tishk

٤- لێدوانی وریا ماملێ بۆ کاناڵی ڕووداو سەبارەت بە شێواندنی گڵکۆی هونەرمەند محەممەدی ماملێ.

Rudaw

٥- بەرنامەی پرسی ڕۆژ لە کوردکاناڵەوە

KurdaKanal

٦- وتووێژی وریا ماملێ دەگەڵ ڕادیۆ دەنگی ئامریکا بەشی کوردی.

٦- وتووێژی وریا ماملێ دەگەڵ ڕادیۆ دەنگی ئامریکا بەشی کوردی.

بابەتی پێوەندیدار