Skip to content

شیرین تەشێ دەڕێسێ بە دەنگی ماملێ و تازەکردنەوەی دڵزار عابیدی

هونەرمەندی لێهاتوو و هەڵکەوتوو کاک دڵزار عابیدی لە کارێکی تازە و ناوازەی خۆیاندا کە بۆ تازەکردنەوەی دەنگیی ماملێ کردوویانە، ئەمجارەیان شێعر و گۆرانی (شیرین تەشێ دەڕێسێ) ـی هەڵبژاردووە کە هۆنراوە و مێلۆدییەکەی شاکارێکی هەرمانی مامۆستای مەزن میرزا عەبدولڕەحیمی سابڵاغی (وەفایی)ـیە. مامۆستا دڵزار عابیدی سەبارەت بەو کارە ئاوا هاتۆتە گۆ:

هونەرمەند دڵزار عابیدی

(بۆ نۆژەن کردنەوەی ئەم بەرهەمە چەن هۆکارم هەیە:

۱. لە زۆربەی شێوە پێشووەکانی ئەم بەرهەمەدا ئاماژە بە وەفایی وەکوو ئاوازدانەری ئەم بەرهەمە نەکرابوو. ویستم که لێرەدا باسی بکەم کە وەفایی جگە لە شاعیری، ئاوازدانەرێکی بە تواناش بوو کە دەتوانین ئاماژە بە گۆرانی ” بەزولف و ڕوخسار” بکەین کە ئەویش بەرهەمی وەفاییە.

۲. پێم وایە لە مۆسیقای کوردی پێویستیمان زۆر بە موزیکی ئارام‌کەرەوە هەیە. زۆربەی موزیکە ئارامەکانمان هەستی خەمۆکی دەبەخشن. بەڵام موزیکێکی ئارامی هومێدبەخش زۆر پێویستە کە بۆ ڕیلەکس کردن بەکار بهێنرێت. هەوڵم داوە ئارێنجێکی ئارام بکەم بۆ ئەم کارە و لە تێکنیکی ئاڵۆز خۆم بپارێزم.

۳. پێم وایە لە مۆسیقای کوردی‌دا پێویستمان بە پاڕادایم شیفتێکە. بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ لە مۆسیقای پێشینیان تێپەڕ بین. تێپەڕ بوون بە واتای دژایەتی کردن یان ڕچاو نەکردنیان نییە،  بەڵکوو دەبێت به ئێکسپێریمێنتاڵ میوزیک لەگەڵی هەڵسوکەوت بکەین)

ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە ناخی دڵەوە دەستخۆشی لە هونەرمەن دڵزار عابیدی دەکەین و هیوادراین لە خزمەت بە هونەر و لە جوانتر کردنی موزیکی کورد بەردەوام بێت.

بابەتی پێوەندیدار