هونەرمەندی لاو کاک دڵزار عابیدی لە کارێکی تازەیاندا گۆرانی (تابەکەی دوور لە چاوی لەیلا بم) بە دەنگی محەممەدی ماملێی تازە کردۆتەوە و بە ژەنینی پیانۆ بە دەست و پەنجە جوانەکانی خۆی ئەو گۆرانییەی سەرلەنوێ گوراندۆتەوە.
دیارە ماکی دەنگەکەی ماملێ بەبێ موزیک بووە کە کاک دڵزات باقی کارەکانی بۆ ئەنجام داوە. ئەو هونەرمەندەلە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی سەبارەت بەو کارەیان ئاوا دەڵێ:
گۆرانی: تا بەکەی دوور لە چاوی لەیلا بم
گورانیبێژ: مامۆستا محەمەد ماملێ
مێلۆدی: مەلا کەریم مهابادی
شاعیر: مامۆستا هاشم نانەوازادەگان
ئارێنج و پیانۆ: دڵزار عابدیلە بەڕ ئەوەی ویستوومە لەم کارەدا دەنگی مامۆستا ماملێ بەبێگۆڕانکاری و وەک خۆی بمێنێتەوە, لە تێکنیکی Vlotter tempo ( تێمپۆی داڵۆسکە) کەڵکم وەرگرتووە بە جۆرێک کە تێمپۆ لە 67 تا 86 Bpm لەهاتووچۆ دایە; بەبێ ئەوەی گوێگر هەستی پێبکات.
ئێمە لە مەڵبەندی هونەری ماملێ وێڕای دەستخۆشی لەو هونەرمەندە و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ کاک دڵزار سەرنجتان بۆ ئەم بەرهەمە ڕادەکێشین: