Skip to content

شەرمەزار کردنی ئاورتێبەردانی پەیکەری مامۆستا هەژار موکریانی

کاتژمێر ٢:٣٠ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٢/٠٨/٢٠٢١ پەیکەری مامۆستای مەزنی کورد مامۆستا هەژار موکریانییان لە شاری مەهاباد ئاور تێبەرداوە. تا ئێستا ڕوون نییە کە چ کەسانێک ئەو کارە نامرۆڤانەیان کردووە بەڵام هەر کەس و لایەنێک بێ، ڕاستەوخۆ دوژمنایەتی هەیە دەگەڵ کورد و هێما نەتەوەییەکانی. پەیکەری مامۆستای مەزنی کورد، هەژاری موکریان ئازاری بۆ هیچ مرۆڤ و بوونەوەرێک نەبووە و نییە بەڵکوو، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سی ساڵ لە مەرگی ئەو بلیمەتەی کورد، هەنووکەش نەتەوەکەی لەبەر سێبەری تێکۆشان و خزمەتەکانی ئەو مامۆستایە زمان و ڕێنووسی گەشەی کردووە و بنەی زیاتر داکوتاوە. گەلی کورد خۆی بە قەرزداری دەزانێت و بۆیە نەک پەیکەر بۆ ئەو زانایە درووست دەکەن بەڵکوو ناوی منداڵەکانیشیان هەر بەناوی ئەو گەورە پیاوە دەکەن. کەواتە خیاڵی ناحەزان خاوە گەر وا بیر بکەنەوە کە بە سووتاندنی پەیکی مامۆستا هەژار ئەوە ئاسەوارێک لەو هەژار نامێنێ. تا کوردێکی بەشەڕەف هەناسە بدات، هەژار و هێمنەکان دەژین.

ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ ئەو کارە قێزەونە و “ڤاندالیزم/ vandalism ” بە هەموو ڕووخسارەکانییەوە شەرمەزار دەکەین.

بابەتی پێوەندیدار