Skip to content

کۆچی دوایی مامۆستا سەید نەجمەددین ئەنیسی

بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی کردنی نووسەر و چالاکی فەرهەنگی کورد، مامۆستا (سەید نەجمەددین ئەنیسی)ـمانن  بیست و لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین. ئەو هۆزانە خودان کۆمەڵێك بەرهەمی چاپ کراو و ئامادە بۆ چاپە کە لە کتێبخانەی کوردیدا جێگە و پێگەی تایبەت بە خۆیان هەیە. مامۆستا ئەنیسی کە لە بواری شێعریشدا دەستێکی باڵای هەبوو، هۆنەری گۆرانییەکی هونەرمەند محەممەدی ماملێ‌یە بە ناوی (خەمی خۆم نییە، خەمی تۆمە).

ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ و بنەماڵەی هونەرمەند محەممەدی ماملێ خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا سەید نەجمەددینی ئەنیسی دەردەبڕێن و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەدیبان و هونەرمەندانی کوردستان بە گشتی دەکەین و سێبووریش بۆ بنەماڵەی مامۆستا ئەنیسیش دەخوازین و هیوادارین دوایین خەمیان بێ.

یادیان هەردەم هەرمان و پیرۆز


خەمی خۆم نییە، خەمی تۆمە


sayed-najaddin-anisi-2

بابەتی پێوەندیدار