بە بۆنەی ٢٣هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەدی ماملێ، “کاناڵی ئاسمانی کوردسات” فیلمێکی بەڵگەمەند و دێکیومێنتاری لەسەر ژیان و خەباتی هونەری ئەو هونەرمەندە پێشکەش کرد کە دەرهێنەری بەتوانای کورد بەڕیز کاک “سامان سەلام” ئامادەی کردبوو و هونەرمەندی بەڕێز کاک “حەمید بانەیی:ـش پێشکەشکاری دەنگ بووە. لەو فیلمە بەڵگەمەندییەدا کۆمەڵێک وێنە و گرتەی ویدیۆیی دەگمەن و تازە لە مامۆستا محەمەمدی ماملێ پێشان درا کە یەک لە لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی بوو. هەر بۆیە جەماوری هونەردۆست و ئاشقانی ماملێ پێشوازییەکی ئەوتۆیان لێکرد.
ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ و بنەماڵەی ماملێ لە ناخی دڵەوە سپاسیان دەکەین و هیوا دەخوازین هەر هەبن بۆ کورد و کوردستان و هەگبەی بەرهەمیان پڕ بێ لەو چەشنە کارانە بۆ هونەر و هونەرمەندانی نیشتیمانەکەمان .
کەرەمکەن بینەری فیلمەکە بن.