Skip to content

کتێبی (بازی بێریان) وەشانی ساڵی ٢٠٢٢

بازی بێریان ناوی گۆرانییەکی بەناوبانگی هونەرمەند محەمەمدی ماملێیە کە بووەتە هەوێن بۆ ناونانی چەند کتێبێک لە گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە. یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٣ نووسەری بەڕێز محەممەد حەسەن ئەحمەد ناسراو بە “محەممەد مروارید” زۆربەی گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێی لەچاب دا و بەناوی “بازی بێریان” بڵآوی کردەوە کە لە کاتی خۆیدا دەنگانەوەیەکی ئەوتۆی دایەوە و پێشوازییەکی نایابی لێ کرا. لە ساڵی ٢٠١٦ لە لایان وەشانخانەی مادیار لە تارانەوە قۆڵیان لە هەوڵێکی هاوشێوە هەڵماڵی و هەوڵیان دا زۆرینەی گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەند دیسان بە ناوی “بازی بێریان” چاپ بکەن کە تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازییان هەبوو دەگەڵ ئەو چاپەی کاک محەممەد حەسەن ئەحمەد. ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ دا سەرلەنوێ وەشانخانەی مادیار کتێبی بازیبێریانەکەی چاپ کردۆتەوە و هەوڵی داوە دەوڵەمەندتری بکات و زیاتر لە ١٠٠ گۆرانی تری پێوە زیاد کردووە. هەروەها هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی درووست و زانستی لێکۆڵینەوە بۆ گۆرانییەکان بکەن و تا ئەو جێگەیەی بۆیان لوابێ تێکۆشاون کەمایەسی نەبێ و هەڵەیان کەمتر هەبێ. ئەو وەشانخانەیە لە پەیجی فەرمیی خۆیانەوە ئاوا لەسەر ئەو کتێبە دەدوێ:

کتێب: بازی بێریان
سەرجەم گۆرانییەکانی محەمەد ماملی
وەشانی نوێ و 100 گۆرانی زیادکراو
مژار: هونەر
وەشانخانە: مادیار
ئەو گوڵەی مەشهووری گشت عالەم بوو کوا؟ یادی بەخێر

مامۆستا محەمەدی ماملێ ئەو کەڵەهونەرمەندەیە کە تەمەنێک بۆ کورد و کوردستان چریکاندی و ناوێکە هەرمان و هەتایی لە گۆڕەپانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا.
بازی بێریان بەرهەم و دەقی چریکە و هاوارەکانی ماملێیە بۆ نەتەوەکەی. وەک وەشانخانەی مادیار پێی خۆشحاڵین و سەربەرزین بەوەیکە ئەو هەلەمان بۆ ڕەخسا وەشانێکی دیکەی بازی بێریان بخەینە بەردەست ئێوەی هێژا و خۆشەویست.
لەم وەشانە نوێیەدا وێڕای پێداچوونەوە و دیزاینی نوێ، دەقی 100 گۆرانی تایبەتی دیکەش زیاد کراوە و ئێستا لە خزمەت ئێوە هۆگرانی خۆشەویستی هونەر و مۆسیقای کوردیدایە.

پێویستە بگوترێ کە ئەم کتێبە لەو شوێنانە بەردەستە:

فەیسبووک: facebook.com/MadyarPub
ئینستاگرام: instagram.com/titl.bibl.pub
instagram.com/MadyarPub
تێلێگرام: t.me/MadyarPub
یا دەتوانن ڕاستەوخۆ پێوەندی ئەو ئادرەس و ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
تەلەفۆن (واتس ئەپ): 00989933200899
ئینستاگرام: www.instagram.com/maad_book1

bazi-beryan-Weshany-2022

بابەتی پێوەندیدار