Skip to content

دەرکەوتنی نامەیەکی ماملێ پاشی ٤٦ ساڵان

نامەیەکی ماملێ کە لە ساڵی ١٣٥٤ (١٩٧٥) لە وەڵامی یەک لە هەوادارانی خۆی لە #بۆکان نووسیویەتی. ئەو هەوادارە کاتێک کە گۆرانی #ماملێ لە ڕادیۆ گوێ دەداتێ، نامەیەک بۆ ڕادیۆ دەنووسێت و داوای وێنەی ماملێ دەکات. ماملێش بەو پەڕی ڕێز و خۆشەویستییەوە وەڵامی نامەکەی بۆ دەنووسێتەوە و وێنەیەکیشی هاوپێچ دەکات. ئەمەکداری و ڕێزداریی ئەو هەوادارە لەوەدا دەردەکەوێ کە پاشی زیاتر لە ٤٦ ساڵان ئێستاش ئەو نامە و وێنەیەی پاراستووە. جێی خۆیەتی دەستخۆشییان لێبکرێ. هەر بژین و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

دەقی نامەکە بە فارسی کە کاک نەجمەدین بەرزنجی زەحمەتی نووسینەوەکەی کێشاوە:

(١٩/١/١٣٥٤ – بە حضور دوست عزیز و گرامیم جناب آقای کاک علی بابا میری زیرلطفە العالی. سعادت و خوشی آن دوست عزیز را آرزومندم امیدوارم بزودی سربازی را سپری فرمائید. نامە پر از مهر و محبت جنابعالی رسید و از مظمون اطلاعی کامل حاصل شد من بە نوبە دوست (؟) جنابعالی را از دور دستش را می فشارم و آرزوی موفقیت بیشتر را برایش آرزومندم عزیز من نیز محبت آنجناب را در خود حس میکنم البتە با دیدار جنابعالی امیدوارم کە زیادتر شود بهر ارادت عکس مورد نظر فعلا حاضر نبود بجای آن عکس دیگری را کە پشت آن را نیز امضاء کردەام روانە خدمت نمودم و ازین زیادتر دردسرت نمی دهم خدا حافظ از لطف شما بسیار سپاسگذارم.- محمد ماملی)

دەقی نامەکە بە کوردی:

(١٩/١/١٣٥٤ ه

(٨/٠٤/١٩٧٥ ز) بۆ خزمەت هاورێی هێژام کاک عەلی بابامیری. سێبەری چاکە و مێرخاسیتان هاوڕێم بێ. بەختەوەری ئێوە هاوڕیی ئازیزم ئاواتمە. هیوادارم بە زووترین کات ماوەی سەربازییەکەت تەواو بکەی. نامەی تەژی لە خۆشەویستییەکەتان گەییشتە دەستم و بە باشی لە ناوەرۆکەکەی تێگەییشتم. من لەلایان خۆمەوە و لە دوورەوە دەستی ئێوە بە گەرمی دەگوشم و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.  بەڕێزم، منیش هەروەها هەستی جوانم بەرانبەر بە ئێوە لە خۆمدا هەست پێدەکەم، هەڵبەت بە دیداری بەڕێزتان هیوادەخوازم ئەو هەستە ڕوو لە گەشە بکات. ئەو وێنەیەی داواتان کردبوو، لەبەردەستمدا نەبوو، بۆیە وەک ئەمەکناسییەک ئەوە وێنەیەکی ترتان بۆ دەنێرم کە پشتەکەشم واژۆ کردووە. لەوە زیاتر سەرتان نائێشێنم و ماڵئاواییتان لێدەکەم. زۆرتان سپاس دەکەم. محەممەد ماملێ.)

سپاس بۆ کاناڵی بۆتان ناتور لە ئینستاگرام کە ئەو نامەیەی پاراستووە و بڵاوی کردۆتەوە.

بابەتی پێوەندیدار