Skip to content

خالید ماملێ (هێدی) کوڕی هونەرمەند محەممەدی ماملێ کۆچی دوایی کرد

هاورێیان، دۆستان و خزمانی هێژا و قەدرگرانمان؛

پێتان ڕادەگەیێنین کە برا و ئازیزمان کاک خالید ماملێ (هێدی) ئەمڕۆ سێشەممۆ ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٣ بە هۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە پاریس و لە تەمەنی ٦٤ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بە جەستە کۆڕی ئازیزان و خۆشەویستیانی چۆل کرد. کاک خالید (هێدی) کوڕی سێهەم و منداڵی چوارەمی هونەرمەند محەممەدی ماملێ بوو. لە هەڕەتی لاوێتیدا تێکەڵ بە کاری سیاسی بوو و لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکڕات و لە بەشی ئینتیشاراتدا، درێژەی بە خەبات دا و لە ساڵی ١٩٨٤ ـەوە لە فەڕانسە نیشتەجێ ببوو.

یادی هەرمان و هیچکات لەبیری ناکەین.

پێویستە ڕابگەیێنین کە مەراسیمی بە خاک ئەسپاردنی کاک هێدی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١ی بەیانی لەو ئادرەسەی ژێرەوە بەڕێوە دەچێ.

Cimetière du Centre – Nanterre

111, Rue de Courbevoie- 92000 Nanterre

بابەتی پێوەندیدار