Skip to content

لە یادی ٩٩ ساڵەی لەدایکبوونی ماملی دا – هیوا ساعیدی

نووسینی: هیوا ساعیدی

بۆ لەدایکبوونی ئەستێرەی گەشی کوردایەتی و سۆزی ناخی نەتەوەکەی نەودو نۆساڵ تێدەپەڕێت بەڵام مامۆستاماملێ وەکو رۆحی یاخیبووی خانی و لاوێچیک لە سۆفیگەری وەفایی و مشتێک لە خاکەڕایی پێشەوای تێکەڵ بە تۆمارێک لە شانازییەکانی ئەردەڵان و تاقوەسان کردبوو و لە موکریان مانیفێستی یەکبوون و کوردبوونی بەرجەستە دەکردەوە.

هەرساڵ کۆچی سووری مامۆستاماملێ نیشانی داوە هەر زیندووە، مامۆستا ماملێ گەوهەرێ بۆ میللەتێکی بێ دەوڵەت، قەتماخەی برینی ئاهەنگەکانی ئەو، توانی زامی ئەو نیشتمانە بدرکێنێ کە ساڵهایە جەستەی سووری کۆچی ئەو ئێستاش دەیهۆنەوە و رێگای ئاکار و ئەخلاق و بەرەنگاریی لە نیشتمانە،

لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قەتارێ
یادم بکەن یادی منی دوور وڵات
 یادی منی ڕێبواری ڕێگەی خەبات
 یادی منی بێبەش لەخۆشی و شادی
 یادی منی سەودا سەری ئازادی
 بەڵام هونەری بەرگری مامۆستا ماملێ هەمیشە نەک سەنگەرەکانی بەرگری چۆڵ نەکردووە، بگرە بەردەوام رووەو پێشەوە هەنگاوی ناوە. مامۆستا ماملێ ھەر لە سەردەمی لاوییەوە وەک ھونەرمەندێکی ئازادیخواز و پڕلە هەستی رەسەنایەتی دەرکەوتووە و بەپێی ئەرکی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی، خۆی پێگەیاندووە.لە سەخترین قۆناخەکانی ژیاندا، وەک بولبولێکی ئەویندار، سەری لە ھەموو ھەوار و کوێستانەکانی کوردستان داوە و مزگێنی شادی و ئازادیی بۆ ڕێڕەوانی ئەوین ھێناوە. لە ڕۆژانی خۆشیدا بە بەستە و گۆرانی، بەزم و کۆڕی ھاوقەتارانی ڕازاندووەتەوە و لە ڕۆژانی تەنگانەشدا بە قەتار و لایە لایە و نیشتمانی لاواندووەتەوە. مامۆستا ماملێ تەنیا گیانبازی نەتەوەکەی بوو. یەکێک لەو خەباتکارانەی هونەری کوردی بووە کە بە درێژایی تەمەنی بۆ چرکەیەکیش سەنگەری بەرگریکردن لە نەتەوەکەی چۆڵ نەکرد .

Hiwa Saedi 2
هونەرمەند هیوا ساعیدی

بابەتی پێوەندیدار