بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممۆ ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠٢٤ هونەرمەند عەلی جافری ناسراو بە (عەلی برایمە لەگە) لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد. کاک عەلی هونەرمەندی ژەنیاری ئامێری سەنتوور بوو. ماوەی چەند ساڵێکی زۆر دەگەڵ هەردوو هونەرمەندان محەممەدی ماملێ و جەعفەر ماملێ سەنتووری دەژەنی. بەو بۆنەیەوە ئەوپەڕی داخ و کەسەری خۆمان لەو کۆچە دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هیوادارین دوا کەسەریان بێت. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.
تێبینی: وێنەکە لە ماڵپەڕی هاژە وەرگیراوە
