Skip to content

مامۆستا ئیبراهیم قادری کۆچی دوایی کرد

بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممۆ ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٤ هونەرمەند برایم قادری لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد. مامۆستا برایم قادری یەک لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری فۆلکلۆر دەناسرێ کە ساڵانێکی دوور درێژ لەو بوارەدا خزمەتی کرد و کۆمەڵێک بەرههەمی جوانی لەپاش بەجێ ماوە. شاییگێڕان و گۆرانی گوتن بۆ زەماوەند کە یەک لە کۆڵەکەکانی گۆرانی، فەرهەنگ، زمان و کولتوریی کوردییە، کەسانی وەک مامۆستا برایم قادری و دەیان و سەدان کەسی هونەرمەندی تر، پاشای ئەو بوارە بوون و ناویان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.   

بە بۆنەی ئەو کۆچە ناوادەیەوە، ئەوپەڕی داخ و کەسەری خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هیوادارین دوا کەسەریان بێت. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.

بابەتی پێوەندیدار