Skip to content

پەیامی سپاس و پێزانینی بنەماڵەی ماملێ لە خەڵکی سەربەرزی کوردستان

کوردستانیان، کوردزوانان، هاووڵاتیان و هاوڕێیانی بەقیمەت؛

شەپۆلی هاودەدری و خەمخۆریتان بۆ کۆچی دوایی دایە “ئامینە مەولوودیان”، هاوژینی هونەرمەند “محەممەدی ماملێ” جارێکی تر بەرپرسیارەتییەکی گرانی هاویشتە سەرشانمان و ئێمەی زیاتر لە جاران قەرزدارتان کرد.

پەیامە پڕ لە مێهر و جوانەکانتان، باری قوورسی ئەو کۆستەی لەسەرمان سووک و ئاوپڕژێنی دڵی بەسۆمانی کرد. بە ئاشکرا پێتان دەڵێین کە هەرچی دێڕ و وشەیە لەئاست گەورەیی و هێژاییتان کەم دێنێت. لەبەر ڕادەی زۆری پەیامە جوانەکانتان، ڕەنگە لە تواناماندا نەبێ وەڵامی دانەبەدانەیان بدەینەوە، بۆیە داواکارین کە بەو چەند دێڕە، پێزانین و سپاسی بچووکانمان قەبوڵ بفەرموون.

لە حاند نەجابەت و مێرخاسیتان سەری کڕنۆش دادەنوێنین. هیچکات لێوبەبار و دڵبەخەم نەبن و مەرگی ئازیزانتان نەبینن.

سەری بەرز و گەورەیی هەر لەخۆتان جوانە.

هەر بژین و بێوەی بن

بنەماڵەی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار