Skip to content

بڵاو کردنەوەی فیلمێکی دەگمەن لە هونەرمەند جەعفەری ماملێ

کۆنگرەی وەفایی – مەهاباد

دێمەنێک لە کۆنگرەی وەفایی کە لە ساڵی ١٣٧٤ه (١٩٩٥ز) لە شاری مەهاباد بۆ ڕێزلێنان لە پلە و پایەی ئەدەبیی حەزرەتی مامۆستا میرزا عەبدولڕەحیمی سابڵاغی ناسراو بە مامۆستا (وەفایی)گیرا. تێیدا هونەرمەند جەعفەر ماملێ وەک نوێنەری مەکتەبی ماملێ، کە لە کۆنەوە و لە سەردەمی مام سەعیدی ماملێ‌وە وەک پارێزەرێکی بەرپرس بۆ بەرهەمە ئەدەبیی و هونەرییەکانی مامۆستا وەفایی ڕۆڵیان هەبووە، بەشداریی لەو کۆنگرەیەدا کرد و بە گۆرانی (جانانە) کە هەم شێعر و هەم گۆرانییەکە ئی مامۆستا وەفایی بوو، کۆڕەکەی ڕازاندەوە. ئەو فیلمە لەلایان نیشتمانپەروەرێکی کوردەوە پێشکەش بە مەڵبەندی هونەریی ماملێ کراوە تا لە ڕێگای ئەو ناوەندە پێشکەش بە گەلی کورد و ڕۆحی بەرزەفڕی هونەرمەند جەعفەری ماملێ بکرێتەوە.
ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌وە پڕ بە دڵ سپاسی ئەو نیشتمانپەروەرە دەکەین کە نەیویست ناوی بەرین. ئاواتەخوازین نمونەیان زۆر بێ. هیوادارین ئەو کارە ببێتە سەرمەشقی هەموو ئەو هاونیشتمانانەی کە بەرهەمی هونەرمەندانیان لەلایە. گرینگە بزانین کە هونەرمەندان مڵکی گشتین نەک تاکەکەسی. هەر تاکێکی کورد مافی ئەوەیە هەیە کە چێژ لەو هونەر و دەنگ و سەدایە ببینێ.
بە سپاسەوە
مەڵبەندیی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار